نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i349600-نمایشی_سەربازیی_هێزە_چەکدارەکانی_ئێران_لە_یەکەم_ڕۆژی_حەوتەی_بەرەڤانیی_پیرۆز
لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی مەزنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکە نمونەکانی پیادەو مەحمولی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەسیج، هێزی پۆلیس و وەزارەتی بەرگریی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان هاوبەشن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2018 13:20 Asia/Tehran

لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی مەزنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکە نمونەکانی پیادەو مەحمولی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەسیج، هێزی پۆلیس و وەزارەتی بەرگریی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان هاوبەشن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی سیپتەمبەر ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی سەپێندراوی رژیمی بەعسی ئێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سوپای دەسدرێژکاری رژیمی سەددام(دیکتاتۆری لەناوبراوی ئێراق) ٣١ی خەرمانانی ساڵی١٣٥٩ی هەتاوی(سیپتەمبەری١٩٨٠) بەو خەونە کە لەماوەی حەوتەیەکدا تاران دەگرێتەوە، هێرشێکی بەرفراوانی بە دەکارگرتنی چەشنی جۆراوجۆری چەکەمەنی بۆسەر ئێران دەس پێ کرد.

٣١ی خەرمانان لە رۆژهەژمێری بۆنەکانی ئێران دەسپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزە، لەو حەوتەدا، ڕێوڕەسمی جۆربەجۆر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە دەچێ.