بەحرەینی: جاڕدەرانی مافی مرۆڤ، کۆتایی بێنن بە پاڵپشتیکردن لە رژیمی زایۆنیستی
باڵیۆزی ئێران لەنووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، پێی داگرت: ئەو دەوڵەتانەی جاڕدەری پێشەنگبوونن لە بەرەڤانیکردن لەمافی مرۆڤ، دەبێ کۆتایی بە پاڵپشتی و پاراستنی رژیمی زایۆنیستی بێنن.
عەلی بەحرەینی باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ژنێڤ وێڕای ئاماژە بەڕاپۆری تازەی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆمپانیا چالاکەکان لە شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە فەلەستینیەکاندا، جەختی کرد؛ بەرپرسیارکردن و لێپرسینەوە لە پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ نابێ تەنیا بە بەڵگەمەند و دیکۆمێنتاریی کران، بەرتەسک بکرێنەوە.
نوێنەری ئێران بەئاماژە بە دۆخی ژنان و منداڵانی فەلەستینی، سیاسەتەکانی رژیمی زایۆنیستی دژی فەلەستینیانی بە نموونەی هەڵاواردنی سیستماتیک و ئاپارتاید زانی و ئاماژەی کرد بە داتاو زانیاریی دەسخراوی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی پەیوەست بەوبابەتە وەک بەڵگەو سەنەد.
بەحرەینی هەروەها وتی: کەسانێک کە هاوبەشن لە پێکهاتەو داڕشتی داکۆکیکراوی رژیمی زایۆنیستی، دەبێ لەهەمبەر کردەکانیان بەرپرسیار و وەڵامدەر بن و ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ئوروپاییش دەبێ دەست هەڵگرن لە داکۆکی کردن و پاراستنی ئەو رژیمە.
باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی باشووری لوبنان هۆشداریی دا و وتی ؛ وێرانکرانی ماڵ و خانووبەرەکان، زەوی و زاری کشت و کاڵیی و ژێرخانەکانی ئاو و راژەکارییە بنەڕەتییەکان، هاوکات لەگەڵ ڕێگریی کردن لە گەڕانەوەی کەسانی سیڤیل، دەبێ لەڕوانگەی کۆنوانسیۆنی قەدەغەو سزادانی ژینۆسایدەوە بخرێتەبەر لێکۆڵینەوە.
بەحرەینی بەپێداگریی لەسەر پێویستیی کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی وتی: مێژوو، خۆش نابێ لە بێ دەنگەکردن لەهەمبەر وەها تاوانگەلێک. ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ هەروەها راپۆری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کۆمپانیاکانی بەشدار لە چالاکیی هاوپێوەند بە شارۆچکەسازیی زایۆنیستی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی تاووتوێ کرد.
ئەو کۆمپانیانە لەبەر ئەوەی هاوبەشبوون لە چالاکیی وەک؛ دابینی دارایی، سازکردنی خانووبەرەو نشینگە، خستنەڕووی راژەکاریی و خزمەت و سود وەرگرتن لە سامانی سرووشتی پەیوەست بە شارۆچکەکان، خراونەتەبەر لێکۆڵینەوە.