ڕۆحانی لە پرێس کۆنفرانسەکەی دا: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت ئەوەی دەرخست کە ئەمریکا تەنیایە
ئهیلوول 28, 2018 08:47 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند:کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە سەرۆکایەتیی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ئەوەی دەرخست کە ئەمریکا تەنیایەو تەواوی وڵاتان پشتگری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەکەن و بە شێوەیەکی پاڵەکیانەو یان ڕاشکاوانە ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا بە ھەڵەو نادروست دەزانن.