تشرینی دووه‌م 01, 2018 14:00 Asia/Tehran
  • دان پێدانانی میدیا ڕۆژئاواییەکان لەمەڕ شکۆی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی (ع)

ڕێ و ڕەسمی بەشکۆی ئەربەعینی حسێنی (ع) له میدیاکانی جیهان

سەرەڕای جموجوڵی کۆڕوکۆمەڵە ڕاگەینەرییەکانی ڕۆژئاوا بەمەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی (ع)، بەربڵاوی و  شکۆی ئەم ڕووداوە چارەیێکی بۆ میدیا ڕۆژئاواییەکان نەهێشتەوە کە دان بنێنەسەر شکۆی کەم وێنەی ئەو ڕێوڕەسمە گەورەیەدا.

لەم پەیوەندییەدا کەناڵی تلەڤیزیۆنیی فرانس 24 لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی بە گەورەترین دابی ئایینی جیهان لە قەڵەم دا. چلەمین ڕۆژی شەهادەتی ئیمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان، ئیمام حسێن (ع) بووە بە گەورەترین ڕێوڕەسمی ئایینی جیهان، لەم ڕێوڕەسمەدا بەملوێنان موسڵمان، بریتی لە شێعە و سوننە تەنیا ڕوو دەکەنەوە ئامانجێک و ئەویش گەیشتن بە شاری کەربەلایە.

 

کەناڵی تلەڤیزیۆنیی ئەی پی تی ئێنی ئەمریکا، ئاسۆشیەیتەد پرێس و کەناڵی ڕۆیترزیش، ڕێپێوانی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع)یان بڵاو کردەوە و دانیان بەم ڕێپێوانە ملوێنییەدانا.

 

بە ملوێنان زیارەتکار لە عێراق، ئێران و شوێنەکانی دیکەی جیهان بە ڕەنگ و ڕەگەزی جیاوازەوە، لەو ڕۆژەدا گەیشتنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراقدا و خۆیان گەیاندە بەینولحەرەمەین و دروشمی " حب الحسین یجمعنا" یان وەڕاست گەڕاند.

یەکێک لە لایەنە جوانەکانی ئەربەعینی حسێنی ڕێپێوانی خێڵی ئەویندارانی ئیمام حسێنە کە دەبێتە هۆی خولقاندنی حیماسەیێکی گەورە و هەموو دونیاش لەو ڕۆژەدا چاو لەو شاڵاوە گەورە و بەملوێنان کەسییە دەکەن کە بە شێوەیێکی خۆبەخشانە و تەواو جەماوەری بەڕێوە دەچێت و دەبێتە هۆی سەرسوڕمانی هەمووان.

زیارەتی ئەربەعین، نواندنی دەسەڵات و هێزی ئیسلامە بە هۆی پێوەندی لەگەڵ ڕێبازی حسێن (ع). گڵکۆی پیرۆزی ئیمام حسێن (ع) ناوەندی راکێشانی ئازادیخوازان، حەقخوازان و دادپەروەرانە لە سەرانسەری جیهانەوە، ئەربەعین لەڕاستیدا وەکوو ڕاگەینەرێکە بەناوی ڕاگەینەری حسێنی بۆ بانگەوازی ڕاستی و یەکسانی و ڕاپەڕین لە بەرامبەر زوڵم و ستەمی جیهانیدا.

جۆراوجۆری بەشدار بووان بە هەموو ڕەنگ و ڕەگەزەکان و ئایین و ئایینزاکانەوە، لەو ڕێپێوانەدا جوان دیار بوو.

ئەم ڕووداوە، گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئایینییە لە جیهاندا و لەڕاستیدا ئەربەعین پەیمانێکی جیهانییە بۆ دامەزرانی یەکسانی و ئازادی. پیشاندەری ئەوەیە کە خۆڕاگری حسێنی بووەتە ڕەوتێکی گشت داگر لە ئاستی ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا.

 

 

 

 

سەرپەیڤ