زەریف: شەڕە ئابوریەکەی ئەمریکا دژبە خەڵکی ئێران هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ تیرۆریزم
May 24, 2019 10:18 Asia/Tehran
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیمانەی تایبەتی لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن"دا وتی: "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند، لەشەڕی ئابوری لەگەڵ ئێران دایە، شەڕی ئابوری بەمانای کردنەئامانجی گەلی ئێرانە، واتە کردنەئامانجی شارومەندانی ئاسایی و هەوڵدان بۆ بێ بەشکردنیان لە پێداویستییەکانی ژیان، وەها کار و کردەیەک یەکسانە لەگەڵ ترۆریزمدا.