ئێران کۆچی دوایی محەممەد مۆرسی سەرەخۆشی کرد
حوزهیران 19, 2019 14:57 Asia/Tehran
"سەید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی کۆچی دوایی "محەممەد مۆرسی" سەرۆک کۆماری پێشوو و هەڵبژێردراو لە یەکەم هەڵبژاردنی گەورەی نیشتمانی پاش سەرکەوتنی ڕاپەڕینی جەماوەری میسری بە جێی داخ و کەسەر زانی و وتیشی: ئێران لەوپەڕێ ڕێز و حورمەت بۆ ڕووانگەی گەلی میسر، کۆچی دوایی "محەممەد مۆرسی" لە خەڵکی ئەم وڵاتە، بنەماڵە و کەس و کاری مۆرسی و لایەنگرانی سەرەخۆشی دەکات.