تشرینی دووه‌م 11, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • شازدەهەمین کۆڕی یادکردنەوەی شەمسی قوڕەیشی عارفی ناوداری کورد

کۆڕی یادکردنەوەی شەمسی قوڕەیشی عارفی ناوداری کورد له شاری سنه

شازدەهەمین یادەروەریی سەید بەهادین شەمسی قوڕەیشی لە شاری سنە بەڕێوەچوو .

 

هاوکات لە گەڵ حەوتەی وەحدەت و یەکیەتیی موسوڵمانان ، شازدەهەمین کۆڕی یادکردنەوەی عارفی بەنێوبانگی کورد و دانەری مەولوودنامە سەید بەهادین شەمسی قوڕەعیشی بە ناوی گەورەترین  ئاهەنگی مەولوودی خوێنی ئێران لە مزگەوتی جامعی شاری سنە بەڕێوە چوو .

 

لەم ئاهەنگەدا تاقمەکانی مەولوودی خوێنی وێڕای خوێندنەوەی هۆنراوە بۆ پەسنی پەیامبەری ئیسلام (دخ) ، دەف لێ ئەدەن و مەولوودی دەخوێننەوە .

 

سەید بەهادین شەمسی قوڕەیشی لە عارفانی ناوداری کوردە کە ساڵی 1293 ی کۆچی رێکەوتی 1250 ی هەتاوی لە گوندی " سەردێ" ی شاری پاوە هاتووەتە سەر دونیا .

شەمسی قوڕەیشی چەندین بەرهەمی بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی لە پاش بەجێماون لەوان : مێعراجنامە ، مەولوودنامە ، شەمسولعەقائید ، و دیوانی شێعر .

ئەو زاتە ساڵی 1322 ی هەتاوی لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد و هەر لەوشارەش بە خاک سپێردرا .

سەرپەیڤ