May 09, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی ئیمام حەسەن (ع)

ئەمرۆ شەممە 15ی رەمەزانی 1441 ی کۆچی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پیرۆز و موبارەکی ئیمام حەسەن مۆجتەبا(علیە السلام) دووهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهانە .

ئەمڕۆ 15ی رەمەزانی 1441 ی کۆچی ، رێکەوتە لە گەڵ ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام حەسەن (دخ) ، نەوەی بەڕێزی پەیامبەری ئیسلام (دخ) .

ئەو حەزرەتە کە  لە مەدینە  هاتووەتە سەر دونیا ، یەکەم کوڕی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی فاتیمە (س) کچی بەڕێزی پەیامبەری ئیسلامە(دخ) .

حەزرەتی عەلی(ع) و حەزرەتی فاتیمە(س) لە رۆژی بەدونیا هاتنی یەکەم منداڵیان ، زارۆکەکەیان بردە لای پەیامبەر و ئەو حەزرەتەش ناوی لێنا حەسەن .

ئیمام حەسەن شانازیی ئەوەی هەبوو کە حەوت ساڵ لە ژیانی لە سایەی پر لە مەحەبەت و کەرەمی باپیرەی واتە حەزرەتی موحەممەد(دخ) دا بباتە سەر. دوای ئەوەش بۆ ماوەی 30 ساڵ قوتابیەکی زیرەک و یاوەرێکی راستگۆی باوکی بوو .

ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع) ،نەک تەنیا لە ڕوانگەی زانستی ، پارێزگاری ، تەقوا و ئیبادەت پلەیەکی هەڵبژاردە و تاکانەیان بووە ،بەڵکوو لە ڕوانگەی کەرەم و بەخشین و یارمەتی دانی ئاتاج و موحتاجان لە سەردەمانی خۆی دا نێو بانگی دەرکردبوو . بوونی بەڕێزی ئارامبە خشی دڵە دەردە دارەکان ،پەناگای هەژاران و دەست کورتەکان ، و خالی هیوای دەردمەندان بوو .

هیچ هەژارێک لە بەر دەرگای ماڵی بەڕێزی بە دەستی بەتال نەدەگەڕایەوە . کەسان باسی تەنگ و چەلەمەی ژیانی خۆی لای بەڕێزی دەکرد چوونکا دەیان زانی مەڵهەمێکە بۆ دڵی ڕەنجاوەی ئەوان . زۆر جاران بەرلەوەی هەژاریک باسی داوای خۆی بکات و ئارەقەی شەرم برژێنێت ، پێویستی ئەوی چارە سەر دەکرد و ئیزنی نەئەدا ڕەنج و مەینەتی پرسیار کردن بکێشت .

ئەم بۆنە پیرۆزە لە هەموو ئەویندارانی ئەو حەزرەتە پیرۆز بێ .

سەرپەیڤ