May 15, 2020 05:11 Asia/Tehran
  • شەوی بیست و یەکی مانگی ڕەمەزان شەوی قەدر و ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام عەلی (ع)

شەوی 21 ی مانگی موبارەکی رەمەزان ، دوهەمین شەو لە شەوانی قەدرە و خەڵکی سەرانسەری ئێران بە ئامادەبوون لە مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان ، رێوڕەسمی شەوی قەدریان بەڕێوەبرد .

ئەمشەو ٢١ ڕەمەزانی 1440 ی کوچی ،  ساڵرۆژی شەهادەتی حەزرەتی عەلی (ع) ،ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهانە. کازیوەی بەیانی نۆزدەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئیبن مۆلجەم مۆرادی لە گرووپی خەواریج، لە حالێکدا کە ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکان خەریکی خۆیندنی نوێژی بەیانان بوون، شمشێری ژەهراوی خۆی لە فەرقی مۆبارەکی بەڕێزی دا.

 ئیمامی یەکەمی شیعەکان حەزرەتی عەلی (ع) ، دوای زەربەت خواردن، لەماڵ دا خەویندران و دوو ڕۆژ دواتر یانی بیست ویەکەمی مانگی ڕەمەزان شەهید بوو .

شەوەکانی نۆزدەو بیست و یەک و بیست و سێی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، شەوەکانی قەدرن و موسڵمانان بە شەونخونی، قورئان بەسەرەوە گرتن، نیایش و خوێندنی دۆعای جەوشەنی کەبیر لە گەڵ خودای خۆیاندا ڕازونیاز دەکەن.

شەوی قەدر، شەوێکە کە لە تەواوی ساڵ دا شەوێک نییە لەڕووی فەزیلەتەوە بیگاتێ

شەوی قەدر، شەوێکە کە لە تەواوی ساڵ دا شەوێک نییە لەڕووی فەزیلەتەوە بیگاتێ و کردار لەو شەوەدا ھاوتای کرداری ھەزار مانگەو نیای دا چارەنووسی ساڵێکی مرۆڤ دەنووسرێت.

خەڵکی دیندار و خودا ویستی سەرانسەری ئێرانی  ئیسلامی و وڵاتانی دیکه وکوو عێراق بە ئامادە بوون لە ڕێو ڕەسمە جۆر بە جۆرەکانی تازیە داری، لە ماتەمینی شەهادەتی حەزرەتی عەلی(ع) . ئیمام یەکەمی شیعەکانی جیهان، نووقمی غەم و پەژارەن.

بارەگای پیرۆزی ئیمام عەلی (ع) له شاری نەجەف

ئەویندارانی بنە ماڵەی ئالو بەیتی عیسمەت وتە هارەت(ع)لە ساڵرۆژی شەهادەتی ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان  لە سەرانسەری ئێران بە هەلکردنیی ئاڵاکانی ڕەش و ڕەشپۆشکردنیی حسەینیەکان ، تەکیەکان، مزگەوتەکان، سەردەرگای ماڵ و دوکانەکانی خۆیان، لە ماتەمینی شەهادەتی حەزرەتی عەلی(ع) ڕێو ڕەسمی تازیە دارییان بەڕێوە برد.

پێغەمبەری سەردار(ص) فەرموویەتی: ئەی عەلی، ئەوەی دوژمنایەتیی تۆ بکات لە ڕاستی دا دوژمنایەتیی منی کردووەو ئەوەی خراپەی تۆ بڵێ لە ڕاستی دا خراپەی منی گوتووە.

خەڵکی موسوڵمانی ئێران لە شەوانی قەدردا بە مانەوە لە مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان بە تایبەت بارەگای حەزرەتی رەزا(ع) لە شاری مەشهەد و بارەگانی حەزرەتی مەعسوومە(س) لە شاری قوم ، ڕێوڕەسمی شەوی قەدر بەڕێوەدەبەن .

کەناڵی ئاسمانیی سەحەر شەوانی زەبروێکەوتن و شەھید بوونی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی(ع) لە ھەموو موسڵمانان و بیرئازادانی جیھان سەرەخۆشی دەکات.

سەرپەیڤ