ته‌مووز 25, 2020 11:10 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی دەستدرێژیی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکیەکان بۆ سەر فڕۆکەی موسافیرھەڵگری ئێرانیی ماهان لە میدیاکانی جیهاندا

گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەر بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا

 دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی روژی پێنجشەممە گێچەڵیان بۆ فڕۆکەی مسافیریی ئێران سازکرد کە لە ئاسمانی سوریادا بەرەو بەیرووت دەفڕی و ئەم فڕۆکەیان ناچار کرد نیشتنی نائاسایی بکات کە ئەوەش زیانی گەیاند بە هەندێ لە مسافیران و ستافی گەشتەکە .

گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەر بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا

دوای ئەم ھەنگاوە مەترسی دارەی فڕۆکەشەڕکەرەکان، فڕۆکەوانی فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ئێران بۆ خۆلادان بە ھەڵتەقینی بەو فڕۆ شەڕکەرانەدا، دەستبەجێ ئاستی فڕینەکەی نزم کردەوەو ئەمەش وایکرد کە کۆمەڵێک لە موسافیرەکانی ئەو گەشتە ئاسمانییە گرفتیان بۆ ساز ببێت.

دوای نزیک بوونەوەی  فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا لە ئاسمانی سووریا لە فڕۆکەی موسافریی ماهان ، ژمارەیەک لە موسافرەکان بەهۆی کاردانەوەی خێرا و دابەزینی  بەرزایی فڕۆکەکە بۆ ڕێگری لە پێکدادان لەگەڵ ئەو شەڕکەرە، بریندار بوون.

ئەو فڕۆکەشەڕکەرانە ھەتا سەدمەتری خۆیانیان لە فڕۆکە موسافیر ھەڵگرەکەی ئێران نزیک کردبووەوە.

گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەر بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای سەرەڕۆیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی لە ھەمبەر فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ماھانی ئێران لە ئاسمانی سووریا، داوای بەرنگاریی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر ئەو یاخی بوونەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای کرد.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو ھەنگاوەی ئەمریکییەکان بە مەبەستی پاسەوانی کردن لە ھێزەداگیرکەرەکانی ئەنجامی گرتووە، وتیشی: پڕکێشی بووەتە ھۆی کەڵەکە بوونی یاساشکاندنەکانی ئەمریکا.

جەختی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر بەرنگاری لە ھەمبەر یاخی بوونی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشی داگرت:  دەبێ بەرلە ڕوودانی کارەساتێک، ئەم یاساشکاندنانە کۆنتیی پێ بھێندرێت.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو دوو فڕۆکەشەڕ کەرە بە ئەنقەست خۆیانیان لە پشت فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ئێران حەشار دەدا ھەتا بەرەڤانیی ئاسمانیی سووریا ناچار کەن تەقە لە فڕۆکەکەی ئێران بکەن.

ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەی  زۆری بووە لە میدیاکانی ناوچەیی و ئاسیایی و ئوسترالیا .

کەناڵی دەنگوباسی سکوپی ئوسترالیا دەستدرێژیی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکیەکانی شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی رێککەوتنامە نێودەوڵەتیەکان لە پێوەندی لە گەڵ ئاسایشی ئاسمانیی زانی .

چاودێری مافی مرۆڤی یۆرۆ- مدیتەرانە جێگیر لە ژنێڤ لە رێکخراوی فڕۆکەوانیی جیهانیی ( ئیکائۆ) ی ویستووە لە بارەی کێشەنانەوەی فڕۆکە جەنگیە ئەمریکیەکان بۆ فڕۆکەی مسافریی ئێرانی لێکۆڵینەوە بکات .

هەنگاوی دنەدەرانە و مەترسیداری فڕوکە جەنگیە ئەمریکیەکان لە دژی فڕۆکەی مسافیریی ئێران لە هەندێ میدیای ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە وان مالزیا ( فری مالزیا تودەی) ، یورۆ ئاسیا تایمز و سەنگاپوور ( ستریت تایمز) یش دەنگدانەوەی هەبووە .

سەرپەیڤ