سێزدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i388580-سێزدەهەمین_فستیڤاڵی_مۆسیقای_ناوچەکانی_ئێران
فستیڤاڵی مۆسیقا لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2020 12:47 Asia/Tehran
  • سێزدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران

فستیڤاڵی مۆسیقا لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران

لە ئەمڕۆوە بڕیارە سێزدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران بە بەرهەمی چەندین کۆڕ و گروپ لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران لە کاروانسەرای وەکیل لە شاری کرمان دەسپێببێت .

سێزدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران له کرمان

بابەت و تەوەری ئەم خولەی  فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران ، دوبەیتی خوێنیە کە بە کاری چەندین هونەرمەند لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوەدەچێ .

هەروەها بە درێژایی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵەکە چەندین بەڵگە فیلم لە ژیان و کاری هونەرمەندانی خاوەن پێشینەی مۆسیقای ناوچەکان لە سەرانسەری وڵات بەرهەمدێ کە دوای فستیڤاڵەکە دەخرێتە بەر دەستی هۆگران .

پێشتر ئەم فستیڤاڵە بڕیار بوو بە تەماشاوانێکی کەم بەڕێوەبچێ بەڵام بە هۆی رەوشی پارێزگای کرمان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ، سێزدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران لە 10 تا 13 ی گەڵاڕێزان بێ ئامادەبوونی تەماشاوان بەڕێوەدەچێ .

پێوەندیە گشتیەکانی سێزدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران دەڵێ بەرنامەکە لە رێگەی ئینستاگرامی فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران و کۆمەڵی مۆسیقای پارێزگەی کرمان بڵاو دەبێتەوە .