تشرینی دووه‌م 02, 2020 20:03 Asia/Tehran
  • ئێمە موحەمەدمان (ص) خۆشدەوێ

ساڵھاتی مەولوودی پەیامبەری رەحمەت حەزرەتی موحەمەدی موستەفا(دخ) پیرۆز بێت

خواوەند لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ : «و ما ارسلناک الا رحمة للعالمین»  ( ئێمە تۆمان جگە لە رەحمەت بۆ جیھانیان نەنارد) 

ئەمڕۆ ساڵھاتی لەدایکبوونی خاتەمی پەیامبەران ، حەزرەتی موحەمەدە(دخ) . ھەمان پەیامبەرەی کە لە نێو ھەموو ئافراوەکانی دونیادا لە ھەموان زیاتر لە لای خوا خۆشەویستە . 

 ئەگەرچی لەم سەردەمە ئاڵۆزەدا ھەندێ کەس دەیانھەوێ سیمای پەیامبەری ئاشتی و رەحمەت بشێوێنن .  بەڵام بێگومان بێڕێزی کردن بە پەیامبەر ، ئەنجامی بەپێچەوانەی دەبێ و رووھێنان بەرەو ئیسلام زیاتر لە جاران دەبێ . 

ئەوەی کە لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرە قیزەوەنەکانی گۆڤاری شارڵی ئەبدۆ لە دژی پەیامبەری ئیسلام بینرا و سەرۆکی فەڕەنسەش داکۆکی لێکرد ، ئەوپەڕی بێشەرمی و پڕکێشیی لە دژمنی کردنی ئیسلامی دەرخست . 

لە پاشان ئیسلام ، تا قوڵایی دوو ئیمپراتۆریەتی گەورەی ئەو سەردەمە یانی ئێران رۆم رۆیشتە پێش و وایلێھات کە کەسایەتی رەسوڵی خوا (دخ) لە دڵی خەڵکدا بە درێژایی مێژوو جێی خۆی کردەوە .  

 

وجودی پەیامبەری ئیسلام (دخ) وەک شنەی بەھاریە. ئەو سەردەمە مەدینەی عەتراوی کرد و زۆر زوو لە دەوربەری مەدینە بڵاوبووەوە . 

کەسایەتی رەسوڵی خوا (دخ) لە دڵی خەڵکدا بە درێژایی مێژوو جێی خۆی کردەوە

ڕادیۆو تەلەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەری لەدایک بوونی پڕخێری دوایین پێغەمبەری ئیلاھی حەزرەتی موحەممەد(ص) و حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق (ع) لە ھەموو موسڵمانان پیرۆز دەکات.

سەرپەیڤ