بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا و شوێنھاتەکانی
«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵ و نیوێک دوای کڕدرانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە، فەرمانی ڕاپەڕێندرانی بایکۆتەکانی دژی ئانکارای دەرکردووە.
وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیاو چوار کاربەدەستی ئەم وڵاتەی لە بەر کرداری ئەمریکا لەمەڕ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسی بایکۆت کردووە.
«ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیاش لەو کەسانەیە کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکاوەبایکۆت کراوە.
لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ناکۆکی لەنێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەرکڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسی پەرەی سەندووەو واشێنگتۆن وشداریی دابوو کە ئەگەر بێتو ئانکارا ئەو سیستێمە لە مۆسکۆ وەربگرێت لەگەڵ بایکۆتی ئەمریکادا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
لەگەڵ ئەمەش دا ئەمریکا بەبێ سەرنجدانی دژایەتی و ھەڕەشەوگوڕەشەی ئەمریکا پێداگر بووە لە سەر بەردەوام کردنی ھاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ڕووسیا.
پەیوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە ڕەوتێکی پڕ ھەورازونشیو تێپەڕ دەکات . ئانکارا بە ھیوا بوو لە سەردەمی ترەمپ دا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات چاک بێتەوە، کەچی ناکۆکیی دوو لایەنە لە سەرکڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسی و ھەنگاوی تۆڵەکارانەی ئەمریکا لەمەڕ نەفرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» بە تورکیاو ئێستاش داسەپاندنی بایکۆت بە سەر پیشەسازیی بەرگریکارانەو کاربەدەستانی تورکیادا بووەتە ھۆی تێکچوونی زیاتری ئەم پەیوەندییانە.