رۆژە خوێناویەکەی بەغدا و چەند سەرنجێک
21 ی ژانیڤەری ، تەقینەوەکەی بەغدای پێتەختی عێراق ، 35 کوژراو و 110 برینداری لێکەوتەوە.
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی ناوەندی بەغدای گرتە ئەستۆ . کەوابوو ئەم تەقینەوە نیشانیدا پاشماوەکانی داعش ئێستاش ھەڕەشەیەکی جددی بۆعێراقن و بەلەبەرچاوگرتنی جوری ھەڵمەتێک کە ئەنجامدرا ، ئەگەری دوپاتبوونەوەشی ھەیە .
سالم مەشکوور شروڤەکاری عێراقی لە کاردانەوە بە رووداوە تیرۆریستیەکەی بەغدا نووسی : چوار ساڵ بوو تەقینەوەی تیرۆریستیی وەستابوو . ھەر ئەو کات باڵیۆزێکی وڵاتانی کەنداوی فارس گوتی : ھاوکێشەکە گۆڕاوە . ئایا بە تەقینەوەی تیرۆریستیی بەغدا ھاوکێشەکە گەڕاوەتەوە ؟
تەقینەوەکەی بەغدا ، ناھاواھەنگیی نێوان دامودەزگا ئاسیاشیە فەرمیەکانی عێراق نیشان ئەدات .
بابەتی دیکە ، کەڵکوەرگرتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەیە . ئەوان جەختیان کردەوە لەبەر ئەوەی کە داعش ھەروا بە ھێزەوە لە ھەندێ ناوچەی عێراق جوڵەی ھەیە ، کەواتە عێراق بە تەنیایی ناتوانێ رووبەڕووی تیرۆریسم بێتەوە و پێویستیی بە پشتگری دەرەکی ھەیە .
ئەم لێدوانانە پێوەندیی راستەوخۆیان لە گەڵ بابەتی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق ھەیە . بابەتێک کە حکومەتی بەغدا لە گەڵیدا نیە و لە پێنجی ژانیڤەری 2020 کە ئەم گەڵاڵەیە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا تا ئێستا ھەنگاوێکی جددی بۆ ھەڵنەگیراوە .
ئێستا لە کاتێک دا کە تەنیا یەک رۆژ دوای دەسپێکی سەرۆکایەتی جۆ بایدن لە ئەمریکا تێدەپەڕێ ، مستەفا کازمی و فواد حسێن ئەم پەیامە بۆ حکومەتی نوێی ئەمریکا دەنێرن کە خوازیاری مانەوەی ئەمریکا لە عێراقدان .
بابەتی دیکە ئەوەیە کە لە نێوخۆێ عێراق ، لە بارەی ستراتژیی ئاسایشیی کۆدەنگیی نیە .
بە پێچەوانەی کازمی و فواد حسێن ، فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و ژمارێکی دیکە لە تاقمەکانی خۆڕاگریی ، لەسەرپێویستیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە عێراق جەختیان کردەوە .