ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
ساڵی ۱۹۲۵ رێککه‌وتننامه‌ی ژێنێڤ، یان قه‌ده‌غه کردنی که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کی کیمیایی له شه‌ڕ، واژۆ کرا. به‌ڵام عێراق له ره‌وتی شه‌ڕدا ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی پێشێل کرد. سوپای عێراق بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی ۱۹۸۲ چه‌کی کیمیایی له دژی هێزه‌کانی ئێران به کار هێنا.
سوپای عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له کاتژمێر چوار و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی ۲۸ جوونی ساڵی ۱۹۸۷، واته هه‌شت مانگ به‌ر له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چه‌کی کیمیایی به دژی خه‌ڵکی شاڕی سه‌رده‌شت به کار هێنا. له‌و هێرشه‌دا ۱۱۰ که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت کوژران و نێزیک ۸۰۰۰ که‌س بریندار و ژه‌هراوی بوون. دیاره له ره‌وتی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا هه‌ر چوار زڵهێزی جیهان واته ئه‌مه‌ریکا، بریتانیا، فه‌ره‌نسه و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به دژی کۆماری ئیسلامی و هاوپه‌یمانی سه‌ددام بوون، هه‌ر بۆیه پێشێل کردنی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی و به کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه په‌رده پۆش ده‌کرا.
کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن به‌عس 8 مانگ پاش کیمیایی کردنی شاری سه‌رده‌شت ڕوویدا و زۆر که‌سان پێیان وایه که بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رانبه‌ر به کیمیابارانی سه‌رده‌شت بووه هۆی ئه‌و په‌لاماره نامرۆڤانه‌ی سه‌ددام له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه.
کاتژمێر 11ی به‌یانی 16ی مارچی ساڵی 1988، 50 فڕۆکه‌ی حزبی به‌عسی عێراق که هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی 500 کیلویی پێ‌بوو په‌لاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. له‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له 5000 که‌س له خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و شاره شه‌هید و زیاتر له 10000 که‌س بریندار بوون و کاره‌ساتێکی مرۆڤی به‌ناوی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه خولقا.
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌شێک بوو له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفاڵی رژیمی به‌عس له دژی کورد که له سه‌ره‌تای 1987 ده‌ستیپێکرد و تا سێپتێمبێری 1988 درێژه‌ی کێشا. له کاتی ڕوودانی تراژێدییه‌که هێزه ئێرانییه‌کان له نێزیک ڕووداوه‌که بوون و ده‌ستبه‌جێ فریای خه‌ڵکه‌که که‌وتن و به‌شێکی زۆر له نه‌خۆشه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری به‌ره‌و تاران و دیکه‌ی شاره‌کانی ئێران به‌ڕێ کران و ریگه به وه‌فدی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان درا له رێگای سنووره‌کانی ئێرانه‌وه سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن.
دوای کیمیاباران ئه‌وانه‌ی به خه‌ستی ژهراوی بوون هه‌ر له شوێنی خۆیان گیانیان له ده‌ستدا و ئه‌وانه‌شى نه‌یانده‌توانى بڕۆن و هێشتا گیانیان تێدامابوو له‌لایه‌ن تیمى پزیشکى و سه‌ربازانى ئێرانییه‌وه به فڕۆکه‌ى سه‌ربازى ده‌گوازرانه‌وه بۆ شاره‌کانى تر‌ى ئێران .
له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانى ئێرانییه‌وه وێنه‌ى ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه بۆ راى گشتى جیهانى په‌خشکرا، به‌ڵام له‌و کاته‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کى ئه‌وتۆ نه له لایه‌ن وڵاتانى ڕۆژئاوایی و وڵاتانى عه‌ره‌بى نه‌بینرا.
وڵاتانی ئه‌ورووپای که خۆیان هاوکاری سه‌ددام حسێن بوون و ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا خۆیان فڕۆکه و بۆمبی کیمیاییان به به‌عس دابوو، ئاساییه که هیچ هه‌ڵوێستێکیان نابێت، ولاتانی عه‌ره‌بیش بێدهنیان نواند.
له‌م کاته‌دا مێژوو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات یه‌که‌م وڵات که فریای کورده‌کانی عێراق که‌وتن ئێران بوو .
هه‌واڵی ئه‌و کاره‌ساته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به گوێ جیهاندا درا. هه‌تا ئێستاش ئێران هاوکاری باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه له بواری چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیایی و ساڵانه تیمی پزیشکی و ده‌رمان به شێوه‌ی خۆبه‌ش ده‌نێرێته هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رمانکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ژه‌هراوی کراون به چه‌کی کیمیایی سه‌ددام.
به‌ڵام ده‌ستی چاره‌نووس و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕۆژگار مۆڵه‌تی به سه‌ددام نه و پاکڵه‌ی مه‌رگێکی پرله شه‌رمه‌زاریی بۆی چنی. له 13ی دیسێمبێری 2003ی زایینی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی سه‌ددام حسێن دیکتاتۆری عێراقیان له شاره‌که‌ی خۆی "تکریت" ده‌ستگیر کرد و دۆسیه‌ی جینایه‌ته‌کانی سه‌ددامیان ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای دادی عێراق کرد.
ده‌زگای دادوه‌ری عێراق سه‌ددامی به تاوانبار زانی و سزای ئیعدامی بۆ ده‌رکرد و له 30ی دیسێمبێری ساڵی 2006ی زایینی هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکردنی پشوودانی جه‌ژنی قوربان، سه‌ددام حسێن له سێداره درا و بۆ هه‌میشه کورد و خه‌ڵکی عێراق و ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا له ده‌ستی ڕزگاریان بوو.