نیسان 20, 2021 15:10 Asia/Tehran
  • چارەنووسی بەرجام لە درێژەی دانوستانەکانی ڤییەنا

دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی شاندەکانی ئێران و تاقمی 1+4 لە ڤیەنا بەڕێوەچوو .

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر بنەمای «ھەنگاوی ستراتژیانە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆت و پاسەوانی لە بەرژەوەندیی نەتەوەی ئێران» پەسەند کراوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی، ھەنگاوی جێبەجێکارانەی بە ئاراستەی کاردانەوە پیشان دان بەرامبەر بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ھەڵگرتووە.

دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی شاندەکانی ئێران و تاقمی 1+4 لە ڤیەنا

ھاوکات ئێران بە دەستپێشخەری و خۆڕاگریی ستراتژییانە ھەوڵی داوە کە بەرجام وەک بەڵگەیەکی متمانە پێکھێنەر بپارێزێت. بە ڕوانگەیەوە ھەڵوێستی کۆبوونەوەی لێششزنەی ھاوبەشی بەرجام لە ئاستی بەڕێوەبەران و یاریدەرانی سیاسیس ئێران و چوارویەک بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنێکی گشتی لە ڕەوتی دانوستانەکان، ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە «گراند ھۆتێلی»ی ڤییەنا بەڕێوە برا.

لەم دانوستانەنەدا سێ ئامانجی گرینگ لە بەرچاو گیراوە.

یەکەم ئەوەی کە ئەو ڕێگایەی کە دەبا بپێورێت، دەبێ ناسراو بێت و بەس لە بواری کاروباری ھونەریی بەرجام و ھەڵوەشاندنەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتەکان بێت. ھەر لە بەر ئەمە ئەوەی وا لایەنی بەرامبەر دەبێ ئەنجامی بدات، ڕوون و ئاشکرایە.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاندووە کە، ئەوە وا ئێستا لایەنەکان خەریکن لە سەر دەکۆڵنەوە دەقێکی ھاوبەشە.

ئامانجی دووھەم بەردەوام کران و تۆکمە کردنی دوو یاخود چەند لایەنەو ھەروەھا ڕاوێژی ھونەرییە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردەوام بووە.

«کازم قەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان

«کازم قەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا جەختی کردووە: بنەمای شاندە دانوستانکارەکەی ئێران بنچینەییە و لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەک سیاسەتی حکومەت لەم پەیوەندییەدا دیاری کراوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

ئامانجی سێھەم دڵنیا بوون لە ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی ھەموو بایکۆتەکان و تاقیکردنەوەی کردەوەو ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ئەورووپا لەم بوارەدایە. کۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاتێک ئاوڕ لە ئەرکە بەرجامییەکانی دەداتەوە کە ئەمریکا تەواوی بایکۆتەکان بە کردەوەو نەک سەرزارەکی و لە سەر کاغەز، ھەڵوەشێنێتەوەو ئەمەش لە لایەن ئێرانەوە تاقی بکرێتەوە.

ڕاستییەکەی ئەمەیە کە پارێزرانی بەرجام ئا بەم چەشنەو ڕاپەڕاندنی یەک لایەنەی ھەتا ئێستا زەبری زۆری لەد بەرژەوەندی و مافی گەلی ئێران وەشاندووە مە دیارە دەبێ قەرەبوو بکرێتەوە. لەم ڕووەوە ھەڵوێستی ئێران لەم دانوستانەدا بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە.

سەرپەیڤ