ناكارابوونی گومەزی ئاسنین ، سستەك بوونی هەواڵگریی و ئاسایشیی ئیسراییل
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی ھەڵمەتی موشەکی بۆ سەر گردوپەڕی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا»یان کرد.
ئێسراییل لە چەند رۆژی رابردوودا شایەتی دو رووداوی ئاسایشیی لە ناوچە داگیركراوەكان بوو كە سستەك بوونی ئاسایشی سەربازیی و هەواڵگریی ئەو رژێمەی دەرخست .
1- تەقینەوەی قورس لە دامەزراوەی ئاسایشیی هەستیاری ئیسراییل لە ناوەندی فەلەستینی داگیركراو .
2- هاویژرانی موشەك لە خاكی سوریاوە بە تێپەڕین لە سیستمی بەرگریی موشەكیی رژێمی زایۆنی ناسراو بە گومەزی ئاسنین و پێكرانی دەوربەری دامەزراوەی ناڤۆكیی ستراتژیكی دیمۆنا .
لەمبارەوە چەند خاڵ گرنگن : یەكەم ئەوەی كە رژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات وابنوێنێ ئەوەی لە كارگەی موشەك سازیی روویداوە ، بە هۆی هەڵەی مرۆیی بووە . كە لە لایەن زایۆنیەكان لە خەڵكی ئاساییەوە تا میدیا و كەسایەتیەكان قەبوڵ نەكراوە .
هۆكاری ئەم هەڵوێستەی ئیسراییل ئەوەیە كە ئەگەر رابگەیەنێ كاری خۆڕاگریی بووە دەبێ وڵامی بداتەوە و ئەوەش باج و تێچووی دەبێت .
بابەتی دوهەمیش ئەوەیە كە ئیسراییل راشكاوانە رایگەیاند تەقینەوەكە لە نزیك سایتی دیمۆنا لە خاكی سوریاوە ئەنجام بووە و موشەكەكە لە 30 كیلۆمەتریی سایتی دیمۆنا كەوتووە .
ئەم بابەتەش تەواو ناكارایی سیستمی گومەزی ئاسنین بۆ ناسینەوە و لێدانی موشەكە هاویژراوەكە لە خاكی سوریا ئاشكرا دەكات .
بێنی گانتز وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیش وێڕای دانهێنان بە ناكارایی سیستمی بەرگریی موشەكیی گومەزی ئاسنین گوتی : لە بارەی شكستی هەڵمەتی شوێندۆزیی ئەم سیستمە لێكۆڵینەوە دەكرێت .
تێگیرانی موشەك لە سایتی دیمۆنا وشداریەك بوو بە ئیسراییل لە بارەی كارە تێكدەرانە لە نێو وڵاتانی دیكە لەوان سوریا و ئێران لەمەڕ ئەوەی كە ئەم كردارانە دەبنە هۆی نائەمنیی بەرفراوان لە نێو ناوچە داگیركراوەكان .
موشەك تێگرتن لە دیمۆنا پەیامێكی ستراتژیی بۆ ئیسراییل بوو كە پشوودرێژیی ستراتژیكی دەورگێڕانی تەوەری خۆڕاگریی كۆتایی هاتووە و ئیسراییل لە كاتی درێژەدان بە كاری تێكدەرانە دەبێ چاوەڕوانی زەبری گورچكبڕ و ستراتژیك بێت .