حوزه‌یران 12, 2021 01:07 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی ئێران بۆ بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ھەڵبژاردن دا

نوێنەرانی کەمینە ئایینییە مەسیحی و کەلیمی و زەردەشتییەکانی ئێران لە تەواوی ھاوئایین و تاک بە تاکی نەتەوەی ئێران بۆ بەشداریی بەربڵاو لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی بانگێشتنیان کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی موبیدانی ئێران ، خەلیفەی ئەرمەنییەکانی تاران و باکووری ئێران، ڕابەری ئایینیی کەلیمییەکانی ئێران، مەترانی کلیسای ڕۆژھەڵاتی ئاسووریی ئێران، بەرپرسی کلیسای کاسۆلیکی ئاسووریی کلیدانیی تاران و بەرپرسی کلیسای ئینجیلیی ئاسووریی تاران لە «کۆبوونەەوەی بانگێشتنی جەماوەری ئێران بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن» کە لە کلیسای کاسۆلیکی ئاسووریی تاراندا بەڕێوە چوو، جەختیان کرد لە سەر بەشداریی کەمینە ئایینیەکان وھەروەھا تاک بە تاکی نەتەوەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتەدا.

«کۆبوونەەوەی بانگێشتنی جەماوەری ئێران بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن»

قەشە «گریگوری نرسیسیان» لە کۆبوونەوەکەدا وتی: لە ھەر وڵاتێکدا کە دەژین دەبێ پێملی یاساکەی بین و ئەرکی شارومەندایەتیی خۆمان لە بارەی سەربەخۆیی و گەشەی وڵاتەکەمان بەجێ بێنین

گریگوری نرسیسیان

«یونێس حەمامی لالەزار» ڕابەری ئایینیی کەلیمییەکانیش وتی: با لە تەنیشتی یەکتردا بین ھەتا کەس نەتوانێ زەبر لە ئێران بوەشێنێت

یونێس حەمامی لالەزار ڕابەری ئایینیی کەلیمییەکانی لە ئێران 

قەشە «وانیا سەرکیز» بەرپرسی کلیسای کاسۆلیکی ئاسووری کلدانیی تارانیش وتی: ھەموو ڕۆژێک لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران دەبیسین کە دەڵێن «دەنگ مەدەن» ئەوانە لە دەرەوەی ئێران دانیشتوون و بیر لە گەشەی وڵات ناکەنەوە، ھەر لە بەر ئەمە دەبێ لە ھەڵبژاردندا بەشداری بکەن.

«ئەردەشیر خۆرشیدیان» سەرۆکی ئەنجومەنی موبیدانی تارانیش وتی : بۆ گەشەی وڵات اە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجومەنەکاندا بەشداری دەکەین ھەتا سەرۆک کۆماری داھاتوو بتوانێ بە دەستەڵاتێکی زیاترەوە لە ئاراستەی گەشەی وڵات و خزمەت کردنی خەڵک ھەنگاو ھەڵگرێت.

لە بڕبارنامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا ھاتووە: شوێنکەوتووانی ئایینە تاقانەپەرستەکانی ئێران وێڕای پەیڕەوکردنی فەرمایشتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بانگێشتنی ھەمووان دەکەن ھەتا بە بەشداریی بەربڵاوو شکۆمەند لە سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی لە داھاتووی پرشنگداری ئێرانێکی سەربەرزو ئاوەدان و بنیاتنانی وڵاتێکی یەکگرتووی گەشەداردا پشکیان ھەبێت.

سەرپەیڤ