حوزه‌یران 29, 2021 17:51 Asia/Tehran
  • شەش خاڵ لە بارەی ھێرشی ملھوڕانەی ئەمریکا بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی ڕۆژی ٢٨ی ژوئەن ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پشتیوانی و لۆجیستیکیی تیپی ١٤ی حەشدی شەعبیی عێراق لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا کە لە ئەنجامی ئەم ھێرشە چوار چەکداری عێراقی شەھید بوون.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی ڕۆژی ٢٨ی ژوئەن ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پشتیوانی و لۆجیستیکیی تیپی ١٤ی حەشدی شەعبیی عێراق لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا کە لە ئەنجامی ئەم ھێرشە چوار چەکداری عێراقی شەھید بوون.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پشتیوانی و لۆجیستیکیی تیپی ١٤ی حەشدی شەعبیی عێراق و چوار چەکداری عێراقی شەھید بوون.

لە بارەی ئەم ھەنگاوەوە دەبێ ئاماژە بۆ چەند خاڵێک بکرێت:

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی ڕۆژی ٢٨ی ژوئەن ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پشتیوانی و لۆجیستیکیی تیپی ١٤ی حەشدی شەعبیی عێراق

یەکەم ئەوەی کە «جۆبایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆخۆی ڕاستەوخۆ فەرمانی ھێرش کردنەسەر بنکەکانی حەشدب شەعبیی دەرکردووەو وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا بە فەرمی ئەم بابەتەی ڕاگەیاندووە.

«جۆبایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆخۆی ڕاستەوخۆ فەرمانی ھێرش کردنەسەر بنکەکانی حەشدب شەعبیی دەرکردووە

دووھەمین خاڵ ئەمەیە کە، ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا کاردانەوەی بەربڵاوی دەوڵەت، کاربەدەستان و تاقمە عێراقییەکانی بەدواوە بووە. کاربەدەستانی عێراقی جەخت لە سەر ئەم بابەتە دەکەنەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا سەروەریی وڵاتەکەی خەوشاندوون، چونکو ھێرشەکە لەنێو خاکی عێراق و دژی ھێزێکی فەرمیی سەربازی ئەنجامی گرتووە.

سێھەمین خاڵ ئەوەیە کە ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە، ھێرشەکانی دژی حەشدی شەعبی پسوازی تۆڵەسەندنەوەو بەرپەرچدەرانەی ھەبووەو لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھێرشی سەر کۆنسولگەریی ئەم وڵاتە لە ھەولێرئەنجامی گرتووە. ئەم بانگەشەیەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ھیچ بەڵگەیەکی لەم بوارەدا پیشان نەداوە لە بارەی ئەمەی کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو ھێرشانە ئەنجام دەدات.

 رژەی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق

خاڵی چوارەم ئەوەیە کە، لەوە ئەچێ ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا نەک ھەر شێوازی بەرپەرچدەرانەی نەبووە، بەڵکو سەرچاوەکەی ڕق و توڕەیی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق دا بووە. چونکو ھێرشەکەی ئەمریکا لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێک لە ئاھەنگی «ڕیزڕەوت»ـە گەورەو سەرکەوتووەکەی «عەیدۆلحەشد» بوو کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە بەرپایان کردو توانایی خۆیانیان پیشان دا.

پێنجەم، ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی ئەوەی دەرخست کە بانگەشەی واشێنگتۆن لە بارەی ئامادە بوونی ھێزەکانی لە عێراق بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم ڕاست نییە. بەڵکو خەباتی دژی تیرۆریزم بەش قەواخێکی درۆینەیە بۆ ڕاگرتنی لەشکریانی لە عێراق داو ئامانجە سەرەکییەکەی لاوازکردنی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەو بە شێوەیەکی تایبەتی لاواز کردنی حەشدی شەعبی لە عێراق دایە.

شەشەم خاڵ ئەمەیە کە ھەنگاوەکەی ئەمریکا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزی و پێکەوەھەڵشاخان لە نێوان لەشکریانی ئەم وڵاتەو تاقمە خۆڕاگرەکان، چونکو تاقمە خۆڕاگرەکان بە ھاودەنگی ڕایانگەیاندووە کە ئامادەی تۆڵە سەندنەوەن. لە لایەکی دیکەوە ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا ئەوەشی سەلماند کە ڕاپەڕێندرانی پەسەندکراوەکەی ٥ی ژانویەی ٢٠٢٠ی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکی پێویستییەکی حاشا ھەڵنەگرە بۆ عێراق.

سەرپەیڤ