ئاب 03, 2021 14:11 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی حوکمی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی حوکمی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کارگێڕانی نیزامی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بە ڕێوە چوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێ و ڕەسمی تەنفیزی حوکمی سەرۆک کۆمارەتیی خولی سیانزەھەم، لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە براو ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای تەنفیزو پشتڕاست کردنەوەی دەنگی جەماوەر، دکتۆر «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی دا جێگیر کرد.

ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی حوکمی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە حوکمی تەنفیزەکەدا، بەشداریی پڕواتاو سەربەری ھێنی خەڵک لە ھەڵبژاردن و دیاری کردنی کەسایەتییەکی جەماوەریی، پارێزکارو ھەڵگری پێشینەیەکی درەوشاوەی بەڕێوەبەرایەتیی بە نیشانەی خواستی لێبڕاوانەەی جەماوەر بۆ پێوانی ڕێگای پرشنگداری شۆڕش، واتە ڕێبازی دادگەری، پێشکەوتن و ئازادیی زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوونی وڵات بۆ بازدان لە ھەموو بوارەکاندا، لە سەر ھەڵگیرانی  لەمپەرەکانی سەر ڕێگای وەبەرھێنان، ھێزمەند کردنی پارەی نیشتیمانی، تواناکردنی چینەکانی مام ناوەندی و خواری کۆمەڵگاو جوڵانی بەلەز بەرەو جێ و شوێنی شیاوی وڵات پێی داگرت.

تەنفیزی حوکمی ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە لایەن ڕابەری مەزنی ئینقلاب

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم ڕێ و ڕەسمەدا جەختی کرد: بە شێوەیەکی ئاسایی لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەم جێگۆڕکێیە گێرەو کێشەی لێ دەکەوێتەوە. کەچی لێرەدا سوپاس بۆ خودا بە ھێوری و ئەھوەنی ئەنجام دەگرێت. لەم خولەش دا بە فەزڵی ئیلاھی ھەروا بوو. کە دیارە ئەمەش ھەم نیشانەی ژیرایەتی و ھێمنی و لەسەرەخۆ بوونی گشتیی زاڵ بوو بە سەر وڵات و بەرپرسانی و خەڵک  دایەو ھەم نیشانەی ھەمەجۆرە بوونی سیاسب.ئەو دەوڵەتانەی کە دەستەڵاتیان دەستاودەست کردووە، ڕوانگەو ھۆگری سیاسیی جۆربەجۆریان ھەبووە، دیارە ئەم ھەمەچەشنە بوونەش نیشانەی ئازادیی ھەڵبژاردن و تەندروست بوونیەتی.

----------

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم ڕێ و ڕەسمەدا جەختی کرد: بە شێوەیەکی ئاسایی لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەم جێگۆڕکێیە گێرەو کێشەی لێ دەکەوێتەوە. کەچی لێرەدا سوپاس بۆ خودا بە ھێوری و ئەھوەنی ئەنجام دەگرێت. لەم خولەش دا بە فەزڵی ئیلاھی ھەروا بوو. کە دیارە ئەمەش ھەم نیشانەی ژیرایەتی و ھێمنی و لەسەرەخۆ بوونی گشتیی زاڵ بوو بە سەر وڵات و بەرپرسانی و خەڵک  دایەو ھەم نیشانەی ھەمەجۆرە بوونی سیاسب.ئەو دەوڵەتانەی کە دەستەڵاتیان دەستاودەست کردووە، ڕوانگەو ھۆگری سیاسیی جۆربەجۆریان ھەبووە، دیارە ئەم ھەمەچەشنە بوونەش نیشانەی ئازادیی ھەڵبژاردن و تەندروست بوونیەتی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم چەمکانە مرۆڤ دەبێ لە ئاوا ڕووداوگەلێکدا ببینێت. سوپاس بۆ خودا ھەڵبژاردن لێرەدا لەوپەڕی ئەھوەنی و ئاسایشت دا بەرپا کرا. من سوپاستان دەکەم، ھەم سوپاسی بەرپاکەرانی ھەڵبژاردن لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا، ھەم سوپاسی دابینکەرانی ئاسایشتی ھەڵبژاردن کە کارێکی گرینگیان کردو ھەم سوپاسی بەشداریی خەڵک.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: لە لایەن دوژمنانەوە پیلانێک بۆ بایکۆت کردنی ھەڵبژاردن وەڕێ خرا بوو، لە نێوخۆش دا ھێندێک لە ڕووی خافڵان و ھێندێک لە ڕووی دوژمنایەتی ئەو سیاسەتەیان پێ و شوێن گرت. خەڵک وەڵامێکی لێبڕاوانەیان دایەوەو بەشدارییان تیادا کرد. بەشداری خەڵک زۆر باش بوو، بە سەرنجدانی ئەو دۆخ و ڕەوشتەی کە لە ئارادا بوو بەشدارییەکی باشیان کردو ئەمەش دەربڕی ئامادە بوونی بەردەوامی خەڵک لە گۆڕەپانەکەدا بوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەختەوەرانە لە وتەکانی سەرۆک کۆماری ڕێزدار جەنابی «ڕەییسی» لە بانگەوازی ھەڵبژاردن دا پشتبەستتن بە بایەخە بنەماییەکانی شۆڕش بەردەوام جەختی لە سەر دەکراو ئەمەش ڕێبازێکی دروستەو ڕاسپاردەی بەردتەوامی ئێمەش ھەر ئەمەیە کە ئەم ڕێگایە بەردەوام بکرێت.

ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران 

سەرۆک کۆماری تازەی ئێرانیش  وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کاربەدەستان و بەرپرسان لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵە لە ئاراستەی وەدی ھاتنی جەماوەر سالاری ھەوڵێکی زۆریان دا وتیشی: لەم چل ساڵەدا لەو شوێنانەدا کە سەرنجی ڕێنوێنییەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سیاسەتەکانی نیزام درا، پێشکەوتن و دەستەڵات و بەرز بوونەوەی ئاستی وڵاتی لێ کەوتەوە.

ڕەییسی وتیشی: مودیلێکی دەستەڵاتی نوێ بۆ جیھان خرایە ڕوو، لەم مودێلە دەستەڵاتە نوێیەدا، بابەتی دین لە تەنیشتی دنیادا، بابەتی زانست لە تەنیشتی ئاکاردا، بابەتی دادگەری لە تەنیشتی پێشکەوتن دا، بابەتی سەربەرزی لە تەنیشتی تەناھی دا بۆ جیھان پیشان درا.

جەختی لەوەش کردەوە، لە ئێستادا پرسی کورتھێنانی بوجە، پرسی سەقامی بازاڕی بۆرسە، کۆنترۆڵی گرانی و ھەڵاوسانی ئابووری، کێشەی کۆرۆناو بابەتگەلی دیکەش لە ئارادا ھەن کە ناس کراون و ڕێگاچارەیان بۆ بینراوەتەوە.

سەرۆک کۆماری تازەی ئێران  وتیشی: بەدووی ھەڵگیرانی بایکۆتەکاندا دەبین، بەڵام سفرەوخوانی خەڵک بە بڕیاری بیانییەکانەوە گرێ نادەم

سەرپەیڤ