ئاب 16, 2021 19:42 Asia/Tehran
  •  گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان ئاوێنەیەکی ئامۆژگاریی دیکەیە بۆ ڕژێمە عەرەبییەکانی ناوچەکە

گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان ئاوێنەیەکی ئامۆژگاریی دیکەیە بۆ ڕژێمە عەرەبییەکانی ناوچەکە

«عەدنان فیحان دەیلمی» سەرۆکی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: چوونە دەرەوەی «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ئا بەم شێوەیە لە وڵاتەکەی جارێکی تر ئەوەی دەرخست کە ئەمریکییەکان جێگای متمانە نین.

عەدنان فیحان دەیلمی سەرۆکی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق :  ئەمریکییەکان جێگای متمانە نین

ناوبراو بە ھەشتاکی «ئەمریکا نەتەوەکان دەتوێنێتەوە»، نووسیویەتی: ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١ تالیبانی ڕوخاندو لە ماوەی بیست ساڵ دا یارمەتیی موستەشاری و چەکەمەنیی دایە ھێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان ھەتا بەگژ تالیبان دا بچنەوە، بەڵام دەرەنجامی ئەو یارمەتیانە لە بەر یەک ھەڵوەشانەوەو ھەڵاتنی لەشکریانی ئەفغانستان و ئاوارە بوونی ملوێنان کەس و گەڕانەوەی تالیبان بوو.

«ئەمریکا نەتەوەکان دەتوێنێتەوە»

ئەوەی وا لەم بەشەی وتەکانی دەیلەمی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە داوای لە جەماوەری عێراق کردووە کە داکۆکی لە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بکەن ، چونکو تەنیا بژاردەی پێشگرتن بە فێڵ و فریوکاریی ئەمریکا لە عێراق دایە.

حەشدی شەعبی تەنیا بژاردەی پێشگرتن بە فێڵ و فریوکاریی ئەمریکا لە عێراق دایە.

ئەم وتانەی ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق لە ڕاستی دا وریاکردنەوەیەکی جەماوەری عێراق و بگرە گەلانی نەوچەکەشە بەم پەیام و ناوەڕۆکەی کە ئەمریکییەکان لە ڕۆژی تەنگانەدا ھاوپەیمانانی خۆیان بەرەڵا دەکەن و بەس وەکو بەکرێگیراوێک سەیریان دەکەن و ئەم ڕوانگەیەشیان لای ھەردوک پاتەکەی کۆماریخوازو دیموکراتەوە برەوی ھەیەو ھیچ جیاوازییەکیان نییە، چونکو ئەمریکییەکان بەس بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوەو ئیدای بەرژەوەندیی ھاوپەیمانەکانیان بۆ گرینگ نییە کە بەردعەوام وەکو بەکرێگیراویەک سەیریان دەکەن.

سەرپەیڤ