ئه‌یلوول 06, 2021 11:22 Asia/Tehran
  •   سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق ، ئامانج و پلانەکانی پشت پەردە

لە کاتێک دا کە سەرنجی ھەموو میدیاکان لەسەر گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان چڕ بووەتەوە ، چالاکیەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق رۆژان و حەوتەکانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

زانیاریەکان دەڵێن داعش خەریکی خۆشازدانەوەیە و دەستانێک بە نھێنی یان ئاشکرا خەریکی ژیاندنەوەی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە عێراقدان .

لە بارودۆخی ئێستادا کە لە عێراق مانگێکی دیکە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەڕێوەدەچێت ، گەڕانەوەی داعش بۆسەر گۆڕەپانی عێراق ھەندێ پرسیار دەخاتەڕوو .

بەیاننامەی ساڵی 2019ی  پەرلەمانی عێراق سەبارەت به دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان 

لە بارودۆخی ئێستادا ئاڵۆزکردنی عێراق پرسێکی گرنگە کە دەبینرێ و ھەندێ لایەن بە نیازی تێکدانی رەوشی ئێستان تا لە بەرژەوەندیی خۆیان بکەوێتەوە .

زیادبوونی پەلامارەکانی داعش چەند ئامانجی لە پشتە :

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق

یەکەم ئەوەی کە ئامانجی یەکەمی ئەم پەلامارانە ، ئاڵۆزکردن و نائەمنکردنی عێراق و نشاندانی سیمایەکی لاواز لە حەشدی شەعبیە .

دوھەم ،درێژەی پەلاماری تیرۆریستان دەبێتە ھوی نائەمن بوونی عێراق و لە ئەنجام دا پاساودانی مانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق .

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق

سێھەم ،  ئەم پەلامارانە لەپێناو کەمکردنەوە لە زەخت و گوشارەکانی سەر حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە چونکە تاقم و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی عێراق دەیانھەوێ واژۆکراوی کشانەوەی ھێزە بیانیەکان لە عێراق جێبەجێ بکرێت .

داکۆکی ئەمریکا و ھەندێ رژێمی ناوچە له گرووپی تیرۆریستی داعش

کەواتە پلانێک لە پشت پەردەی وەخۆکەوتنەوەی داعش لە عێراق لە ئارادایە کە جێبەجێکرانی ، لە بەرژەوەندیی ئەمریکا و ھەندێ رژێمی ناوچەکەیە .

سەرپەیڤ