ئه‌یلوول 20, 2021 22:05 Asia/Tehran
  • وشداریی سەرلەشکەر باقری بە گروپە تیرۆریستیەکان و لاگرانی ئەوان لە باکووری عێراق

وشداری دانی سەرلەشکر باقری بە تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان لە باکووری عێراق

ئەگەرچی ھەر جار لە گەڵ پیلانەکانی ئەوان وڵامی گونجاو بەوان دراوە ، بەڵام لێدوانەکانی رۆژی یەکشەممەی سەرلەشکەر محەمەدی باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لەمبارەوە ھۆشداریی جددی بوو بە گروپە تیرۆریستیەکان و لاگرانی ئەوان . 

سەرلەشکەر محەمەدی باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بە چالاکیی گروپە چەکدارە تیرۆریسیتەکان لە باکووری عێراق گوتی : لە پرسی ھەرێمی باکووری عێراق بەداخەوە رووبەڕووی سەرنج نەدانی ھەرێم و لاوازیەکانی حکومەتی عێراقین بە ھۆی ئامادەبوونی ئەمریکیەکان کە ئەوە وایکردووە گرووپەکانی دژی شۆڕشی چەکدار لە باکووری عێراق ئامادەبونێکی کارایان ھەبێت . 

ئامادەبوونی ئەمریکیەکان له عێراق وایکردووە گرووپە تیرۆریسیتەکان ئامادەبونێکی کارایان ھەبێت

سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بە بنکەی حەریری ئەمریکا وەک لانەیەکی پلانی دژی ئێران گوتی : بوونی ئەم بنکەیە لە تەنیشت سنوورەکانمان و بەڕێوەچونی کۆبوونەوەکانی پلانی دژی شۆڕش لە نێو ئەم بنکەیە تەحەمەول ناکەین و ئەوان دەبێ کۆی کەنەوە و ئەم کارە تازە دەستپێبووە و شێلگیرانە بەردەوام دەبێ و کۆمەڵێک چالاکیی دیپلۆماتیک و سەربازیی بۆ دامەزرانی ئاسایش و ئارامیی دەبێ لە ناوچەکەدا ئەنجام بدرێت . 

ئەمریکا بێ گومان لەم بارەوە بەبڕشتانە و خێرا دەجوڵێتەوە . 

بنکەی تیرۆریستی ئەمریکییەکان له ئەربیلی ھەرێمی کوردستانی عێراق

دیارە بە پێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ، ھەم حکومەتی عێراق و ھەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەمبارەوە بەرپرسایەتیان ھەیە و دەبێ ئەم بەرپرسایەتیە بەجێ بێنن تا ئەم گروپە تیرۆریسیتیانە ھەرێمی کوردستان بە جێ بێڵن . 

سەرپەیڤ