تشرینی یه‌که‌م 02, 2021 17:52 Asia/Tehran
  •  پەیامی مەشقە سەربازیەکانی ئێران بۆ دوژمنان

مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران

بەڕێوەچوونی رێکوپێکی مەشقە سەربازیەکانی هێزە چەکداریەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی روونی بۆ دژمنان پێیە . 
مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر» له  ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ئێران

بەو ئاڕاستەیەدا ، مەشقی سەربازیی فاتحانی خەیبەر لە رۆژی هەینیەوە بە ئامادەبوونی یەکێنەکانی زرێیی ، تۆپخانە ، خۆفڕ و کۆپتەری جەنگی  لە ناوچەی باکووری رۆژاوا خەریکە بەڕێوەدەچێت . 

ئەمریکا و ئیسراییل بە دزەکردن و کارتێکردن لەسەر هەندێ وڵاتی ناوچەکە لە جوڵەیەکی خشۆکانەدا لە راستی دا بە دوای گۆڕینی شوناسی مێژوویی گەلانی ناوچەکەدان .

دامەزراندنی پێوەندیی رژێمی زایۆنی   لە گەڵ ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکەش بەم ئامانجە و بە مەبەستی نانەوەی ناکۆکیی و کەلێن لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدایە .

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئەم جموجۆڵانەی خستووەتە ژێر چاودێری و لە سەر ئەم بابەتە جەختدەکاتەوە کە ئامادەبوونی رژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا ، بە هەر ناوێک و بە هەر بیانوویەک ، رێخۆشکەری بارگرژی و قەیران و هەڕەشەی ئاشکرا لەسەر ئاسیاشی گشتیی ناوچەکەیە ، لەبەر ئەوە ئێران هەرگیز ئەم دەرفەتە بە تێکدەرانی ئاسایشی ناوچەکە نادات. 

گرنگترین پەیامی مەشقی سەربازیی هێزەچەکدارەکانیش بۆ دوژمنان ئەوەیە کە هێزە بە تواناکانی ئەرتەش و سپا و بەرگریکارانی دیکەی ئاسایشی وڵات ئامادەیی تەواویان بۆ بەرەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیک هەیە . 

مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زە وینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، له ڕۆژی ھەینی بە بەشداریی تیپەکانی ٢١٦ی زرێدار،٣١٦ی زرێدار، تیپی ٢٥، تاقمی ١١ی تۆپخانە،تاقمی خۆفڕ، جەنگاڵ، تاقمی ٤٣٣ی ئەندازیاریی جەنگی و بە پشتیوانیی کۆپتەرەکانی بەشی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.

لەم مەشقەدا خۆفڕە خاڵپێکەکان بە بڕی زۆرەوە، سیستێمی جەنگاڵی و دوو چەکی زرێ شکێن تاقی دەکرێنەوەو پەردەیان لە سەر ھەڵدەدرێت.

سەرپەیڤ