کانونی یه‌که‌م 05, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • وشداریی لە بارەی سەرھەڵدانەوەی ھەڕەشەی داعش لە ھەرێمی کوردستان

ھەرێمی کوردستانی عێراق لە رۆژانی رابردوودا دوو پەلاماری تیرۆریستانی داعشی بەخۆوە بینی . پەلامارەکان لە ھەردوو ناوچەی گەرمیان و مەخموور روویدا و تیایدا چەندین پێشمەرگە و خەڵکی ئاسایی شەھید کران .

ئەم پەلامارانە بوونە ھۆی نیگەرانیی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان . پەلامارەکان لە کاتێکدان کە لە ماوەی رابردوودا چەندین شاری ھەرێمی کوردستان شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ناڕازیانەی خوێندکاران بوون . بە واتایەکی دیکە ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان لە رۆژانی رابردوودا کێشەی تێکەوتووە .

جیا لەوە ئەم پەلامارانەی داعەش لە بارودۆخێکدایە کە کەمتر لە مانگێکی ماوە تا کشانەوەی ھێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق . ژمارێک لە کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانیش لە گەڵ کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق نین .

کشانەوەی ھێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق

لە لایەکی دیکەوە ھەرکات لە عێراق پرسی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان بە جددی لە ئارادابووە ، پەلامار و شاڵاوی تیرۆریستانی داعشیش زیادی کردووە . کەواتە ، پێدەچێ ئەم پەلامارانەی رۆژانی رابردووی پاشماوەکانی داعش بۆسەر چەند ناوچەی ھەرێمی کوردستان پلان بۆکراو و بە ئاگاداریی ئەمریکیەکان بووبێت تا بە بیانووی ئەم پەلامارانە و ھەروەھا مەترسیی سەرھەڵدانەوەی داعش ، رێگا خۆش بێت بۆ مانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق .

یارمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرماندەیی سەرداری شەھید حاجی قاسم سولەیمانی لە کاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2014  بەرەو ھەرێمی کوردستان

ئەوە لە کاتێکدایە کە ساڵی 2014 کە تیرۆریستانی داعش بەرەو ھەرێمی کوردستان چوون ، ئەمریکیەکان ئامادە نەبوون یارمەتی ھەرێم بدەن و تەنیا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرماندەیی سەرداری شەھید حاجی قاسم سولەیمانیی بە ھانای ھەرێمی کوردستانەوە چوو .

سەرپەیڤ