کانونی دوھەم 02, 2022 00:07 Asia/Tehran
  • رۆڵی سەردار سولەیمانیی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق

رۆڵی سەردار سولەیمانیی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق

شەھید سەردار سولەیمانی پێوەندیەکی دێرین و گەرمی لە گەڵ سەرکردەکوردەکانی ھەرێمی کوردستان ھەبوو . لە ماوەی ئامادەبوونی داعش لە عێراق ، رۆڵی سەردار سولەیمانیی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق حاشاھەڵنەگرە .

شەھید سەردار سولەیمانی پێوەندیەکی دێرین و گەرمی لە گەڵ سەرکردەکوردەکانی ھەرێمی کوردستان ھەبوو

بۆ وێنە ھەرێمی کوردستان کاتێ کە داعش بڕیاریدا پەلاماری بکاتە سەر و گەمارۆی ھەولیر بدات ، یەکەم  وڵات کە بە ھانای ھەرێمەوە چوو ئێران بوو و ئەم وتەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات جێگەی سەرنجە کە گوتبووی ئێران یەکەم وڵاتی ئامادەبوو و یارمەتیدەری کورد لە بەرامبەر داعش دا بوو .

سەردار شەھید قاسم سولەیمانی

سەردار شەھید قاسم سولەیمانی بۆ داکۆکیی لە عێراق و بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش پێشەنگ بوو . لە راستیدا سەردار سولەیمانیی جیا لە دراوسێیەتی عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لەببەیکی بە فەتوای مەرجەعیەتی عێراقیش گوت و ھاوڕێی حەشدی شەعبی رووبەڕووی داعش بووەوە . 

داکۆکیی سەردار شەھید قاسم سولەیمانی لە عێراق

داعش لە ماوەی سێ ساڵ ئامادەبوون لە عێراق زەبری قەرەبوو نەکراوی ئابووری ، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیی و ئاسایشیی لەم وڵاتە وەشاند . فەرماندەی کۆچکردووی ھێزی قودسی ئێران شان بە شانی خەباتکارانی عێراق و بەشێوەی مەیدانیی بەرنگاری تیرۆریسمی داعشی بووەوە .ئەم خەباتە لە کاتێک دابوو کە ھێزەکانی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم نەک لە ھەمان سەرەتاوە بەڵکوو تەنیا کاتێک پێیان زانی داعش بووە بە ھەڕەشە لەسەر رۆژاواش ، روویانکردە شەڕی داعش .

 (قسەکانی دکتور سابیر ئیسماعیل - مامۆستای زانکۆ سەبارەت به رۆڵی سەردار شەھید قاسم سولەیمانی  لە عێراق )

خزمەتێکی دیکەی سەردار سولەیمانیی بە عێراق یارمەتیدانی خەباتکارانی ئەم وڵاتە بۆ بەرگریی لە یەکپارچەیی عێراق بوو .

داعش بە فەرمیی ھەڕەشەیەک بوو لەسەر جوگرافیای عێراق چونکە یەک لەسەر سێی خاکی ئەم وڵاتەی داگیرکردبوو و بە نیازی پێکھێنانی وڵاتێکی دیکە لەسەر خاکی عێراق بوو . سەرداری سپەھبود سولەیمانیی لە ژیاندنەوەی خۆڕاگری لە عێراق رۆڵێکی تۆخی ھەبووە و لە تەنیشت گروپەکانی خۆڕاگریی عێراق بو پاراستنی یەکپارچەیی ئەم وڵاتە کاری کرد .  

حەمەی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستانی عێراق گوتی : پشتیوانیی و داکۆکیی رۆژاوا لە داعش ، تەواو دیار بوو .

حەمەی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی سەحەری کوردی لە شاری سلێمانی گوتیشی : ساڵی 2014 ئەمریکا نۆژەنترین ئامێری سەربازی و جەنگیی بە یارمەتیی وڵاتانی ھاوپەیمانی خۆی وەکوو ئاڵمان و فەڕەنسە و ئیتالیا نایە بەردەستی داعش لە کاتێک دا کە ھێزە سەربازیەکانی خۆشیان لە داعش دابوون . 

نابراو گوتیشی : حکومەتی عێراق دوای کەوتنی رژێمی سەدام 14 ساڵی پێچوو تا نەوت بفرۆشێ ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای 12 ساڵ توانی نەوت بفرۆشێ  بەڵام داعش بە یارمەتی وپتشوانیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی ( کە خۆیان داعشیان بەدی ھێنابوو ) دوای سێ رۆژ نەوتی عێراقیان بە وڵاتانی وەک تورکیا فرۆشت . 

ئێران و سەرداری سپەھبودی شەھید حاجی قاسم سولەیمانی و ھاوسەنگەرانی کە چەند کەسیش لە شاری مەخموور شەھید بوون ، یەکەمین و تاکە وڵات بوو کە بە ھانای ھەرێمی کوردستانەوە ھاتن و مەترسیی داعشیان لە ھەرێم دوور کردەوە  .

 حەمەی حاجی مەحموود بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیک بوونەوەی داعش لە موسڵ و مەترسیەکەی زووتر لە بەرپرسانی ھەرێم بۆ دەرکەوتبوو ، گوتیشی : ئێران و سەرداری سپەھبودی شەھید حاجی قاسم سولەیمانی و ھاوسەنگەرانی کە چەند کەسیش لە شاری مەخموور شەھید بوون ، یەکەمین و تاکە وڵات بوو کە بە ھانای ھەرێمی کوردستانەوە ھاتن و مەترسیی داعشیان لە ھەرێم دوور کردەوە  .

ڕاپۆرتی سانا فایق له ڕێز ووەفای خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەرداری سپەھبودی شەھید حاجی قاسم سولەیمانی

 

سەرپەیڤ