کانونی دوھەم 26, 2022 20:03 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی نیگەرانی لە بارەی گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق و سووریا

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە جم و جوڵی شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق و سووریا بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی ھێندێک نیگەرانی لە بارەی گەڕانەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستییە.

بەرماوەو شانە نوستووەکانی داعش لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە دوو کردەوەیان لە سووریاو عێراق ئەنجام دا. لە عێراق دا ناوچەی «حاوی عەزیم»یان لە پارێزگای دیالە دایە بەر ھێرش کە لە ئەنجام دا ١١ سەربازی عێراقی کوژران. ئینجا لە سووریاش دا لە ڕەوتی سەرھەڵدانیان لە بەندیخانەی «غویران» لە پارێزگای حەسەکە لانیکەم ١٢٠ کەسیان کوشت و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار کرد.

ئەم جم و جوڵانە وا دەردەخەن کە داعش ھێشتاش ھەر ھەڕەشەیەکی ئاسایشتییە و ھەوڵ دەدات چالاکیی خۆی لە عێراق و سووریا پەرە پێ بدات.

وا دیارە بۆشایی سیاسی و نەبوونی دەوڵەتێکی ناوەندیی ھێزمەند ھۆکارێکی گرینگە لەم بارەیەوە.ھیەر لە بنەڕەت دا داعش لە ناوچەگەلێک خەریکی جم و جوڵە کە لە بەر نەبوونی ھاوبیروڕایی و یەکگرتوویی دەوڵەتێکی ھێزمەندیان تیادا نییە.

داکۆکی ئەمریک له گرووپی تیرۆریستی داعش

بابەتێکی تر ئەوەیە کە جوڵانەوەکانی داعش لە عێراق دا ھاوتەریبە لەگەڵ داخوازیی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان. کەوا بوو پەیوەندییەک ھەیە لە نێوان کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی و جم و جوڵەکانی داعش. 

خاڵی کۆتاییش لە بارەی خولی تازەی جوڵانەوەی شانە نوستووەکانی داعش  ئەمەیە کە ئەم ھەنگاوانە ھەمیسان دووپات دەبنەوەو قوربانیی تازەشیان دەبێت. بەڵام دیارە بە واتای بووژانەوەی تۆکمەوتەواوی داعش وەک ساڵی ٢٠١٤ نییە. سەرباری ئەمەش ئەوەی ڕاستی بێت بۆشاییە ئەمنییەکان لە عێراق و سووریا دەتوانێ ببێتە ھۆی بەردەوام کرانی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی داعش لەم وڵاتانەدا.

سەرپەیڤ