کانونی دوھەم 31, 2022 01:28 Asia/Tehran
  • پازدەھەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری و دەسکارەکان

ئاھەنگی کرانەوەی پازدەھەمین پێشانگەی نێودەڵەتیی گەشتیاریی و سی و پێنجەمین پێشانگەی نیشتمانیی دەسکارەکان ، رۆژی شەممە نۆی رێبەندان بە ئامادەبوونی عیزەتوڵڵا زەرغامیی وەزیری کەلەپوری فەرھەنگی ، گەشتیاری و دەسکارەکان لە شوێنی پێشانگەی نێودەوڵەتیی تاران کرایەوە .

پازدەھەمین پێشانگەی نێودەڵوەتیی گەشتیاری و دەسکارەکانی تاران ، بە ئامادەبوونی چەند شاندێک لە وڵاتانی دراوسێ کرایەوە . ئەم پێشانگەیە بڕیار بوو بە شێوەی تاکی تایبەتی گەشتیاری وپیشەسازیەکانی ھاوپێوەندی بێت ، بەڵام ئێستا لە گەڵ دەسکارەکان تێکەڵ کراوە و چەند بەشێکی تەرخاندراوە بە ھونەرە نەریتیەکان و بەرھەمەکانی دەسکاری پارێزگاکان . 

لە بەشە جوانەکانی پێشانگەی ئەم ساڵ ، ژووری سواڵەتی «کوزه‌کُنان» ، شارێک لە نزیک تەورێزە کە ئاوێتەبوونی سواڵەتگەری لە گەڵ ھەوای ئامێری ئێرانیی کەمانچە ، بینەرێکی زۆری راکێشاوە .

پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاریی تاران دەرفەتێکی زۆر بەنرخە بۆ ناساندنی دەرفەتە گەشتیارییەکانی کوردستان بۆ ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.

وێڕای ئەوەی کە تاکە کاباب فرۆشیەک کە مۆڵەتی ئامادەبوون لە پێشانگەی وەرگرتووە ، کەبابی بناوی ئازەربایجانە کە تۆماری نیشتمانیی کراوە و زەرغامی وەزیری کەلەپوری فەرھەنگی ، گەشتیاری و دەسکارەکان  بە باشتر لە مەک دۆناڵدی ئەمریکی زانی و گوتی ئەگەر برەند سازی بکرێت ، دەتوانێ دونیا بتەنێ  . 

پێشانگەی گەشتیاریی ھەر ساڵ دەرفەتێکە بۆ ناساندنی پتانسێلەکانی پارێزگاکان کە ھاوکات سەمای ئازەری و ھەڵپەڕکێی کوردی و عەرەبی بە جلوبەرگی رەسەن بەڕێوەدەچێت . ئەم بەشەش بینەر و ھۆگری زۆرە . 

پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری و دەسکارەکانی تاران تا رۆژی سێشەممە 12 ی رێبەندان درێژەی ھەیە و لە کاتژمێر 9 ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بۆ سەردان ئاوەڵایە. 

سەرپەیڤ