بڕیاری دادگای فێدڕاڵ و کێشەی ھەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گاز
بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە
له كۆبوونهوهی رۆژی سێشەممەی دادگای فیدراڵی عێراق دا بڕیاردرا یاسای نهوت و گازی ههرێمی كوردستان "دهستووری نیه" و پێویسته ههڵبوهشێنرێتهوه چوونكه بڕیاری دهرهێنان و فرۆشتنی نهوتی ههرێمی كوردستان پێچهوانهی ماددهكانی 110، 111، 112، 115، 121 و 130ی كۆماری عێراقه ههروهها حكوومهتی عێراق بهتایبهتی وهزارهتی نهوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق پابهندكراون كه چاودێری تهواوی گرێبهستهكانی فرۆشتنی نهوت و گاز بكهن.

ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 400 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژدا بەرھەم دێنێ .
دۆسیەی نەوت و گازی ھەرێم یەکێک لە پڕ کێشەترین دۆسیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە و سەرباری ئەوەی کە لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار وتووێژ کراوە ، بەڵام ئەم بابەتە ھەروا بە یەکلا نەکراوەیی ماوە .
بەغدا دەڵێ دۆزینەوە ، دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت لە دەست حکومەتی ناوەندی دایە بەڵام ھەرێم دەڵێ وانیە و ئەم دۆسیە لە پا وانی حکومەتی ناوەندی دا نیە .

بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵ لە چەندین رەھەندەوە بووەتە ھۆی کێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا :
یەکەم ، بڕیاری دادگا بە دوای دوو سکاڵای حکومەتی عێراق بووە لە ساڵانی 2012 و 2019 . کورد دەڵێن بۆچی ئەم بڕیارە دوای 10 ساڵ دەرچووە و ئەوەندەی خایاندووە ؟
دوھەم ، کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان دەڵێن دادگای فێدڕاڵ لە کاتێک دا ئەو بڕیارەی داوە کە لە ساڵانی رابردوودا بەغدا و ھەولێر لەسەر نەوت رێککەوتوون .
سێھەم ، ھەولێر تانەی یاسایی لە بڕیاری دادگای فێدڕاڵ داوە .
چوارەم ، بەغدا ئەم تانەیەی لە ھەولێر داوە کە نەوت بە نرخی کەمتر لە بازاڕی ڕەش و بە ھەندێ وڵات دەفرۆشێ بۆوێنە رژێمی زایۆنی و ئەوەش ھەرزان فرۆشکردنی سامانی عێراقە .
پێنجەم ، حکومەتی ھەرێم ھەوڵ ئەدات بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵ بە سیاسی نیشان بدات .

جیا لەوەی کە ئەم بڕیارە تا چ رادەیەک یاساییە و کارتێکەریی لەسەر پێوەندیەکانی دسەەڵات لە عێرق چۆنە ، دەتوانین بڵێین ئەم بڕیارە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا .