ئادار 14, 2022 11:49 Asia/Tehran
  •  پەلاماری موشەکیی سپای پاسداران بۆسەر بنکەی مۆساد لە ھەولێر

سپای پاسداران : ناوەندی ستراتژیکی پیلان و شەڕاشۆیی زایۆنیەکان کەوتە بەر موشەکەکانی سپا

پەلامارەکەی رۆژی یەکشەممە پەرچەکردارێک بوو لە بەرامبەر رژێمی زایۆنی . رژێمی زایۆنی ماوەیەک لەمەوبەر لە ھەرێمی کوردستانەوە لە دژێ ئێران ھەنگاوی ھەڵگرت .

لەبەر ئەوە لە پەلاماری سەرلەبەیانیی یەکشەمەدا ، دوو بنکەی رێکخراوی ھەواڵگریی ئەم رژێمە لە ھەولێر کەوتنە بەر پەلامار . ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ رایانگەیاند لەم پەلامارانەدا 9 ئەفسەر کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون . 

پەلاماری مووشەکی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر بنکەی مۆساد لە ھەولێر

قسەکانی هاشم زێباری چاودێری سیاسی سەبارەت به پەلاماری مووشەکی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر بنکەی مۆساد لە ھەولێر

ئەم ھێرشە موشەکیە لە چەند بوارەوە گرنگە :

یەکەم ئەوەی کە نیشانیدا کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی تەواو جددیە و ھەر ھەنگاوێک کە سێرە لە ئاسایشەکەی بگرێ ، بێ وڵام نامێنێ . 

دوھەم ئەوەی کە لە پەلاماری سپای پاسداران دا تەنیا بنکەکانی مۆساد پێکراون و ھیچ ناوەندێکی عێراقی یان ئەمریکی نەپێکراوە. کەواتە ھەر پڕۆپاگەندەیەکی میدیایی و شەڕی دەروونی لەم بارەوە کە بنکەی ئەمریکی یان عێراقیەکان لێیدراوە ، درۆیە . 

سێھەم ، ئەم پەلامارانە دەسەڵاتی ھاواڵگریی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دەرخست . 

چوارەم ، ئەم پەلامارانە وردبینیی لە لێدانی موشەکە ئێرانیەکان نیشان ئەدات چونکە ھەم زیان بە کەسانی مەدەنی نەگەیشت و ھەم جگە لە ھێز و شوێنەکانی مۆساد ، ھیچ ھێز وشوێنی دیکە بەرنەکەوت .

 پێنجەم ، پەلامارەکانی سەر بنکەی مۆساد ، ھیچ پێوەندیەکی بە ھەڵمەتی ئەم دواییانەی مۆساد لە سوریا نیە و ئێران وڵامی ئەم ھەڵمەتەی ئیسراییل بەبڕشتانە لە کاێتکی دیکە ئەداتەوە .

شەشەم ، کاربەدەستانی عێراقی و ھەرێمی کوردستان لە کاتێک دا ناڕەزایەتی بەم پەلامارانە دەردەبڕن کە بەر لەوە ئێران بە جاران لە بارەی ھەنگاوە دژە مرۆییەکانی ئیسراییل لە خاکی ھەرێمەوە وشداری دابوو . 

قسەکانی مستەفا ئیبراهیم چاودێری سیاسی سەبارەت به پەلاماری مووشەکی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر بنکەی مۆساد لە ھەولێر

جیا لەوە جوگرافیای عێراق بە گشتی لە ساڵانی رابردوودا لە لایەن دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵکی لێوەرگیراوە کە لەوان دەتوانین ئاماژە بکەین بە تیرۆری سەرداری سپەھبودی قاسم سولەیمانی.

کەواتە ئیددعای پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دوورە لە راستیی .

 

سەرپەیڤ