نیسان 15, 2022 19:16 Asia/Tehran
  •  ویستی فەلەستینییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی دڕندایەتیی زایونییەکان لە مانگی ڕەمەزان

ڕۆژی خۆڕاگری لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ویستی فەلەستینییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی دڕندایەتیی زایونییەکان

ھێرشی لەشکریانی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ھەتا ئێستا دەیان کوژراوی لێ کەوتووەتەوەو ویستی فەلەستینییەکانی بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو دڕندەکارییانە پتەوتر کردووەتەوە.

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕۆژی یەکشەممە بانگەوازێکی بۆ بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە مزگەوتی ئەقسا بڵاو کردەوەو خەڵکی فەلەستینیش ھەر لە بەیانی ڕا بەرەو مزگەوتی ئەقسا وەڕێ کەوتن.

لەشکریانی ڕژێمی زایونیش ھەڵیانکوتایە سەر حاسەی مزگەوتی ئەقساو کۆمەڵێکیان لێ بریندار کردن.

ئەوەی لێرەدا گرینگە ئەم پرسیارەیە کە دەسا چی ئاستی تێکھەڵچوونەکانی نێوان زایونییەکان و فەلەستینییەکانی لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە پەرە پێ داوە؟

یەکەم بابەت ئەمەیە کە ھەڵوێستی ڕژێمی زایونی و ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی و بەڕێوەبردنی دانیشتنی جۆربەجۆر ھیوای فەلەستینییەکانی لە بارەی ھەرچەشنە داکۆکییەکی دەرەکی نەھێشتووەو ویستی بۆ خۆڕاگری وەک تاقە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی پەرە پێ داون.

دووھەمین بابەت ئەمەیە کە جەماوەری فەلەستین ئیدی ھیوایان بە پێکھاتەی خۆربەڕێوەبەری فەلەستینیش نەماوە.

سێھەمین بابەت خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە فەلەستینییەکان بەو باوەڕە گەییشتوون کە ڕژێمی زایونی بە پێچەوانەی ئەو پڕوپاگەندەیەی کە دەیکات لە ڕووی سەربازی و ئاسایشتییەوە تەواو زەبرھەڵگرە.

چوارەمین بابەت ئەمەیە کە فەلەستینییەکان بە پێچەوانەی وڵاتە چکولە عەرەبییەکان کە لە لایەن کۆڵۆنیالیستی ڕۆژئاواوە دروست کراون، ڕیشەیەکی مێژووییان ھەیە و ھەڵگری شوناسێکی نیشتیمانیی ڕەسەنن و ڕژێمی زایونی لە ھەوڵی ئەوەدایە کە شوناسی ئایینیی فەلەستینییەکان واتە مزگەوتی ئەقساو شوناسی نیشتیمانی واتە سەرزەوینی فەلەستینیان لێ بستێنێ.

و لە کۆتایی دا دوایین بابەتیش ئەوەیە کە ئەگەر کۆمەڵگای جیھانی ھەروا لە بەرامبەر دڕندەکاریی ڕژێمی زایونی دا بێ دەنگەی لێ بکات، ئاستی پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و زایونییەکان بە تایبەت بە نزیک بوونەوەی ڕۆژی جیھانیی قودس لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پەرە دەستێنێ.

سەرپەیڤ