May 23, 2022 14:46 Asia/Tehran
  •  ئێران قوربانیی بەردەوامی تیرۆریسم

سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ ڕایگه‌یاندنی تۆڵه‌سەندنەوەی خوێنی شه‌هید "سه‌یاد خودایی" حه‌تمییه‌، جه‌ختی کرده‌وه‌: "بێ گومان ده‌ستی ئیستکباری جیهانیی له‌م تیرۆره‌دا ده‌بینرێت".

دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە سروشتی چەپەڵی خۆیان نیشاندا و ڕۆژی یەکشەممە "سەرھەنگ سەیاد خودایی" یەکێک لە بەرگریکارانی حەرەمیان لە  تاران بە  ٥ فیشەک شەهید کرد .سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌) پێش به‌ڕێکه‌وتنی بۆ عومان ڕایگه‌یاند: ئەوانەی بەرامبەر  ھێزەکانی بەرگریکاری حەرەم نوشوستیان ھێنا دەیانەوێت بەم شێوەیە  دەستەوەستانیی خۆیان نیشان بدەن.

سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران : تۆڵەی خوێنی شەهید سەیاد خودایی لە تاوانکاران شتێکی حەتمیە 

 

ئێران یەکێکە لە گەورەترین قوربانیانی تیرۆر لە جیهان دا و تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کەس و کاربەدەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی دا شەهید بوون.ئێران لە یەکەم ڕۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و تێکچوونی هاوکێشەکانی  ئیستکباری  جیهانییەوە بووەتە ئامانجی ناڕەزایی و دوژمنایەتی دوژمنان و داردەستەکانیان ، لەنێویاندا گرووپی مونافقین.

ئێران یەکێکە لە گەورەترین قوربانیانی تیرۆر لە جیهان دا

ئێران یەکێکە لە گەورەترین قوربانیانی تیرۆر لە جیهان دا و تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کەس و کاربەدەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی دا شەهید بوون.ئێران لە یەکەم ڕۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و تێکچوونی هاوکێشەکانی  ئیستکباری  جیهانییەوە بووەتە ئامانجی ناڕەزایی و دوژمنایەتی دوژمنان و داردەستەکانیان ، لەنێویاندا گرووپی مونافقین.

تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار کەس و کاربەدەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی دا شەهید بوون

ئەم گرووپە تەنیا لە ماوەی ٤ی پووشپەڕ تا ١٧ی بەفرانباری ١٣٦٨ی هەتاوی بەرپرسیارێتی تیرۆری ٤٥٨٣ هاووڵاتیی ئێرانی لە ئەستۆ گرت.موحسین فەخریزادە، مەجید شەهریاری، مەسعود عەلی  محەممەدی، داریوش ڕەزای نژاد، مستەفا ئەحمەدی ڕۆشەن و ڕەزا قەشقایی لە زانایانی وزەی ئەتۆمی ئێران بوون کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن بەکرێگیراوان و بریکارەکانی دەزگای سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.

 موحسین فەخریزادە، مەجید شەهریاری، مەسعود عەلی  محەممەدی، داریوش ڕەزای نژاد، مستەفا ئەحمەدی ڕۆشەن و ڕەزا قەشقایی لە زانایانی وزەی ئەتۆمی ئێران 

فەرماندەی شەھیدی سپای قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ژەنەڕاڵ حاج قاسم سولەیمانی، ڕۆژی ٤ی ژانویەی ٢٠١٧ لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید بوو، لە کاتێکدا لە ئەرکێکیدا لە عێراق بوو، لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندس.

فەرماندەی شەھیدی سپای قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ژەنەڕاڵ حاج قاسم سولەیمانی لەگەڵ شەھید ئەبومەهدی موهەندس

ئامانجی سەرەکی دوژمنانی ئەم کردەوە تیرۆریستییانە پێشگرتن بوو لە پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئێران، هەروەها ڕاگرتنی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران .بەم پێیە، هەرچەندە کاربەدەستانی ئیسرائیل، وەک لە ڕابردوودا، بە ئاشکرا بەرپرسیارێتی تیرۆری "سەیاد خودایی"یان لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەرکی ئەو وەک بەرگریکاری ئەو شوێنە پیرۆزە لە سووریا نیشان دەدات کە  زایۆنیەکان یەکەم تۆمەتبارن لەم تاوانەدا.

دیارە تاوانکاریی ئەم دواییانەی دوژمنانیش کە بێدەنگیی و داکۆکیی وڵاتانی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمی لە گەڵ دا بووە ، بێ وڵام نامێنێ . 

سەرپەیڤ