ته‌مووز 16, 2022 13:18 Asia/Tehran
  • گەشتی بایدن بۆ پەرەپێدان بە گرژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا

ئیسرائیلییەکان سەرەتا فەرشی سووریان لە ژێر پێی بایدن راخست، بەو هیوایەی بایدن لە هەمان داوی ترەمپ دا بخەنە تەڵەوە.

ئیسرائیلییەکان دوو داواکاری تایبەتیان لە بایدن هەیە:

پێش هەموو شتێک ئەو نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دووهەمیش ئەگەر دەرئەنجامی ئەمە بەردەوامبوون و پەرەسەندنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بێت، ئەوا لە تەنیشت ئیسرائیل بمێنێتەوە بۆ زەبروەشاندن لەو هەوڵانە.لەم ڕووەوە،

لە سەرەتای هاتنی بایدن بۆ فەلەستینی داگیرکراو، کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ بایدن ئەنجامدا، بەڵام پرسیارەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوەیەک پۆلبەندی و کەناڵیزە کرد کە بایدن تەنیا دەیتوانی لە نێوان دوو بژاردەدا هەڵبژێرێت: بەڵێ یان نا.لە راستیدا ئەوەی میدیاکانی رۆژئاوا و زایۆنی لە بایدنەوە گێڕایانەوە ، کە تەنانەت بە تێچووی لەناوبردنی رێککەوتنی ئەتۆمیش، سپای پاسداران لە لیستی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە لانابات کە ئەمریکا ئیدیعای دەکات،

هەمان وشە و ڕستەکانی بایدن نەبوون؛ بەڵکو بەشێک بوو لە پرسیارێکی پلان بۆ داڕێژراو و بەڕێوەبردراو لەلایەن پێشکەشکاری کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلەوە کە بایدن دەبوو بە وەڵامی بەڵێ یان نەخێر وەڵامی بداتەوە.لە کۆتاییدا دەبێ بگوترێ، هەرچەندە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا لە ئاست ئەولەویەتدان بە هەڕەشە نوێیەکانی کە چڕکراوەتەوە لەسەر چین و ڕووسیا، هەوڵی دامەزراندنی سەقامگیری بدات لە کەنداوی فارس بۆ ئەوەی ئاسایشی هەناردەی وزە  لەم ناوچەیەوە گەرەنتی بکات کە یەکێکە لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی گەشتەکەی بایدنە،

 بەڵام ڕژێمی زایۆنی بێ گومان پێویستی بە ناسەقامگیری و گرژی لە ناوچەکەدا هەیە بۆ ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی تازە سازشکار لە تەنیشت خۆیدا بھێڵێتەوە و هەوڵ دەدات ئەمریکا بکاتە شەریک لەم ڕێگایەدا، تاکوو لانیکەم بەشێک لە تێچووی سەربازیی و ناسەربازیی خۆی بخاتە سەر شانی ئەمریکا  و ئەمەش تەواو پێچەوانەی رێباز و ستراتیژی ئەمریکا بووە لە ماوەی لانیکەم دەیەی ڕابردوودا، کە لانیکەم لە هەڵوێستە ئیعلامیەکانی خۆی دا بانگەشەی ئەوە دەکات کە نایەوێت وەکوو رابردوو لە گیرفانی  باجدەرانی ئەمریکی بۆ ئاسایشی ئەوانی دیکە خەرج بکات .

سەرپەیڤ