شوبات 10, 2021 10:32 Asia/Tehran

لە سەروبەندی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، تاوەری «ئاتاکولە»ی شاری ئانکارای پێتەختی تورکیا ئەمشەو ڕەنگی ئاڵای ئێرانی بە خۆیەوە گرتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنێکی بەرپرسانی  تاوەری «ئاتاکولە»ی شاری ئانکارا، ئەم تاوەرە ئەمشەو بۆ ماوەی شەش کاژێر ڕەنگی سەوزو سپی و سوور کە دەنگی ئاڵای ئێرانە بە خۆیەوە دەگرێت.

لە پەڕەی فەرمیی ئینیستاگرامی «ئاتاکولە»ش لە بەشی ستوریی دا وێنەیەکی ئەم تاوەرە کە ڕەنگی ئاڵای ئێرانی بەخۆیەوە گرتووەو لە تەنیشتی دا ڕستەی «ڕۆژی نیشتیمانیی ئێران» بەکار ھێنراوە بڵاو بووەتەوە.

تاوەری «ئاتاکولە» کە بەرزترین بینای شاری ئانکارایە لە کۆتایی دەیەی ١٩٨٠ی زایینی لە نزیکی سەیرانگەی «بوتاتیک»ی ئەم شارەو لە تەنیشتی بینای پێشووی سەرۆک کۆمارەتی و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە دروست کراوە.

لە نھۆمەکانی ژێرەوەی ئەم تاوەرە کە دوو ساڵ لەمەپێش نۆژەن کراوەتەوە مەکۆیەکی کڕین و فرۆشتن و لە قاتی سەرەوەشی ڕێستۆرانتێکی خولاوە دروست کراوە.

سەرپەیڤ