ڕێککەوتنی دیسەمبەری 2014ی هەولێر بەغدا لە سەرووبەندی هەڵوەشانەوە
لەحاڵێکدا کە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و دەوڵەتی خۆجێیی هەرێمی کوردستان لە دیسەمبەری دووهەزارو چواردە سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نەوتی ڕێککەوتوون، بەیاننامەی ئیدارەی سەرچاوەکانی سرووشتی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە ناردنی لە ڕۆژدا زۆرتر لە 327 هەزار بەرمیل نەوتی ئەم ناوچەیە لە مانگی مارس نیشانەی ئەوەیە کە ڕێککەوتنی دیسەمبەری دووهەزار وچواردە لە سەرووبەندی هەڵوەشانەوە دایە .
دەوڵەتی بەغدا و دەوڵەتی خۆجێیی هەولێر لە دیسەمبەری ساڵی دووهەزار و چواردە دوای نیزیکەی دووساڵ ناکۆکی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی ئێراق و فروشتنی نەوتی ئەم هەرێمە ڕێککەوتن.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ، هەرێمی کوردستان دەبێ لە ڕۆژدا 550 هەزار بەرمیل نەوتی ئەم ناوچەیە و کەرکووک ڕادەستی بەشگەی سۆمۆی سەربە وەزارەتی نەوتی ئێراق لەبەندەری جیحانی تورکیا بکات.
دەوڵەتی ئێراقیش بەڵێنی داوە لەمانگ دا نیزیکەی یەک میلیار دولار بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ئێراق و نیزیکەی یەک میلیار دولاریش بۆ تەیارکردن و دانی مووچەی هێزی پێشمەرگە بدات .
بەم حاڵە بە تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر کەم لە ڕێککەوتنی دیسەمبەری دووهەزار و چواردە ، نیشانەکانی بنپێکردنی ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە.
هەرێمی کوردستان بە بنپێکرانی ڕێککەوتنی دیسەمبەر، ئەو ئاستەنەوتەی کە دەبا ڕادەستی بەشگەی سۆمۆی بکات، جێ بەجێ نەکرد و لەبەرامبەر دا ئیدیعای کرد دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا لە دانی بودجەی هاوپێوەند بە هەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی بنپێکردووە.
دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بەوەی بێ بەڵێنیی دەوڵەتی بەغدای پێ دەڵێ، بەرهەم و هەرنادەی نەوتی خۆی پەرەپێ داوە .
ئەم دواییە هەندێ سەرچاوە باسی هەناردە کردنی شەشسەد هەزار بەرمیل نەوتی ئەم ناوچەیە دەکەن و ڕایانگەیاندووە کەهەرێمی کوردستانی ئێراق بە نیازە لە ڕۆژدا یەک ملوێن بەرمیل نەوت هەناردە بکات.
بەیاننامەی ئیدارەی سەرچاوەی سرووشتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی لە ڕۆژدا زۆرتر لە 327 هەزار بەرمیل نەوت کە نیزیکەی 557 ملوێن دولار داهاتی هەیە، هەرلەم ئاستەش دانپێدانانێکە لەسەر بنپێکرانی ڕێککەوتنی دیسەمبەری ساڵی 2014.
ئیدارەی سەرچاوەکانی سرووشتی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی مارس رایگەیاند کە مام ناوەندیی هەناردەی نەوت لە مانگی فڤرییەی ساڵی 2016 ش 350 هەزار بەرمیل لە ڕۆژ دا بووە .
بەسەرنج دان بەم هەل و مەرجە، هەندێ کەس لەسەر ئەو باوەڕەن ڕێککەوتنی دیسەمبەری 2014 بەکردەوە هەڵوەشاوەتەوە، چونکوو کوردەکان حازر نین نەوت ڕادەستی بەغدا بکەن و بەغداش حازر نییە پشکی مانگانەی کوردەکان لە بودجەی گشتیی ئێراق بەشێوەی توکمەوتەواو بدات .
دەوڵەتی بەغدا بەگوێرەی دەستووری ئێراق دەڵێت کە دۆزرینەوە، کەڵک وەرگرتن و هەناردەی نەوتی ئێراق دەبێ لەسەر مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتەوە ئەنجام بدرێت .
پرسی گرینگ لێرەدا ئەمەیە کە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردووەوە تائێستا بەرەوڕووی ناڕەزایەتی بەربڵاوی جەماوەری و مانگرتنی سنفین.
هەرێمی کوردستان بەنیازە بەپەرەپێدانی بەرهەم و هەناردەی نەوتی خۆی ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنەکان کۆتایی پێ بێنێ بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبووە بەڵکوو بووەتە هۆی ناکۆکی زۆرتریش لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا .