دۆزرانەوەی چەکی نوێی ئەمریکی لە دەستی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i222307-دۆزرانەوەی_چەکی_نوێی_ئەمریکی_لە_دەستی_داعش_لەلایەن_هێزی_پێشمەرگەوە
چەکی نوێی هۆشمەند و کونترۆڵ کراو لە ڕێگەی دوو کە داعش لە شەڕ دا کەڵکی لێ وەردەگرت لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2016 03:00 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکی نوێی ئەمریکی لە دەستی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە

چەکی نوێی هۆشمەند و کونترۆڵ کراو لە ڕێگەی دوو کە داعش لە شەڕ دا کەڵکی لێ وەردەگرت لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، یۆرۆنیوز لەمبارەوە نووسی : هێزی پێشمەرگە لە ڕەوتی شەڕ لەگەڵ داعش توانی بەشێک لەو چەکانەی داعش کەڵکیان لێ وەردەگرێ لە یەکێک لە ناوچەکانی نیزیک بە حەویجە بدۆزێتەوە.

یەکێک لەو چەکانە لە ڕێگەی دوورەوە و لەڕێگەی دوربینەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و سەگێکی ڕاهێنراویش لەم چەکانە پاسەوانی دەکرد هەتا کەسێک لێی نیزیک نەبێتەوە.

ئەفسەرێکی هێزی پێشمەرگە دەڵێت : ئێمە توانیمان ئەم چەکانە لە ڕەوتی شەڕ لەگەڵ داعش لە حەویجە بدۆزینەوە.

هێزی داعش لە چەکی هۆشمەندی کۆنترۆڵ کراو وەک سنایپەر کەڵکیان وەردەگرت. ئەم چەکە چەندین کەس لە هێزەکانی ئێمەی کوشتووە و بریندار کردووە تائەوەی ئێمە توانیمان بیدۆزینەوە.

بەوتەی هێزی کورد بەشێک لەو چەکانەی داعش بەدەستی هێناوە زۆر نوێ و زۆربەیان چێکراوی ئەمریکان.

ئەم چەکانە ڕادەستی هێزی هەواڵگری کوردستانی ئێراق کراوە .

لە ناوچەی حەویجەی ئێراق ژومارێکی زۆر هێزی داعشی هەن. بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازی هێزی داعشی لەم ناوچەیە بۆسەیان ناوەتەوە و داگەلێکیان لە ناوچە داناوە.