لێکدانەوەی ڕێگاکانی چارەسەری قەیرانی رامیاری ئێراق لە دیداری بارزانی و نوێنەری ئۆباما
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و نوێنەری سەرۆکی کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی بە ناو دژی داعش ڕیگاکانی تێپەرین لە قەیرانی سیاسی ئێراق لێکبدەنەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی دوو شەممەی ماڵپەری شەفەق نیوز لە ئێراق ، لە ددیاری " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ " بێرت مەک گروک" نوێنەری باراک ئۆباما ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نۆمایشی دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لە پارێزگای سەلاحەدین ئێراق دیدار و لە بارەی ڕیگا چارەکانی قەیرانی سیاسی ئێراق وتوویژیان کرد . لەو دیدارە دوو لایەن هەروەها خەریکی لێکدانەوەی پێوەندییەکانی دوو لایانە و ئامادەیی پێویستن بۆ دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنەوەی مووسڵ و قۆناخی دوای ئازادی ئەو .
خەڵک و بەرپرسانی ئێراقی بە ڕەشبینی بەرامبەر پێکهاتنی هاوپەیمانی دژی داعش بە ڕیبەری ئەمریکا ، بروایان وایە نەک تەنیا ئەو هاوپەیمانییە لە لاوازکردنەەوەی داعش لە دوو ساڵی ڕابردوو ڕۆڵێکی نەبووە ، بەڵکوو هەرکات هێزە ئێراقییەکان لە سەروبەندی سەرکەوتن بەرامبەر ئەو گرووپە دان ، لەترۆریستانی داعش پشتگریان کردووە .