وتووێژەکانی ژنێڤ تەوەرەی قسەکانی بارزانی و حیجاب
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i222418-وتووێژەکانی_ژنێڤ_تەوەرەی_قسەکانی_بارزانی_و_حیجاب
ڕیاز حیجاب ، هاواهەنگ کەری شاندی باڵای نەیارانی سووری لە وتووێژەکانی ئاشتی لەسەفەر بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم دیداری کرد و سەبارەت بە ڕەوشی سوریا و وتووێژەکانی ژنێڤ باس ووتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2016 10:12 Asia/Tehran
  • وتووێژەکانی ژنێڤ تەوەرەی قسەکانی بارزانی و حیجاب

ڕیاز حیجاب ، هاواهەنگ کەری شاندی باڵای نەیارانی سووری لە وتووێژەکانی ئاشتی لەسەفەر بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم دیداری کرد و سەبارەت بە ڕەوشی سوریا و وتووێژەکانی ژنێڤ باس ووتووێژی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا بەگوێرەی نووسینی ڕۆژنامەی سەربەخۆی رای ئەلیەوم، بارزانی لەم دیدارەدا پێداگری کرد : وتووێژەکانی ژنێڤ دەبێ ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە کە ئارمانجی خەڵکی سوریا بۆ هاتنەدی دەرفەتێک بەمەبەستی چارەسەرکرانی سیاسیانەی قەیران،دەستەبەر بکات.

ئێمە ئامادەی دانی هەرچەشنە یارمەتیەک بۆ کۆتایی دان بە رەنج و کوێرەوەری خەڵکی سوریاین.

بەوتەی سەرچاوەکانی ئاگاداری ریاز ، حیجاب لەگەڵ نوێنەرانی تاقمی ناسراو بە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکان لە هەرێمیش دیدار دەکات هەتا ناکۆکییەکانی سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی ئەسعەد زەعبی سەرۆکی شاندی نەیارانی سوری لە وتووێژەکان کە بێ ڕێزی بە کوردەکانی سوری کردووە، چارەسەر بکات.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەسعەد زەعبی ڕاگەیاندنی قسەکانی بێ ڕێزکەرانە بەدژی کوردەکانی ڕەت کردبووەوە.