رێککەوتنی بەرایی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر هەناردەی نەوت
بەرپرسانی ئێران و هەرێم بەشێوەیەکی سەرەتایی لەسەر هەناردەکردنی نەوت هەرێم لە رێگەی دوو خاڵی سنووریەوە رێکەوتوون، بەگوێرەی لێدوانێکی تایبەتی بەڕێوەبەری وەزارەتی نەوتی ئێران بۆ ماڵپەڕی خەندان.
دکتۆر ئەکبەری نیعمەت ئیلاهی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی خەندان رایگەیاند: "ئەمە هەنگاوی سەرەتاییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نەوتی نێوان هەرێم و ئێران و لە داهاتوودا هەنگاوی گەورەتری بەدوادادێت".
ئاشکراشیکرد که پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنه‌که‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی هه‌ردوو مه‌رزی په‌روێزخان‌و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌بێت.
بەوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی ئێران ئەگەر رێککەوتنەکە بەفەرمی لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی هەردوولاوە واژۆ بکرێت، ئەوا هەرێم بەشێوەیەکی بەرفراوان دەست بە هەناردەی نەوت لە رێگەی ئێرانەوە دەکاتەوه.
پێشتریش رێژه‌یه‌ک له نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه ده‌نێردرا بۆ ئێران‌و دواتر به‌روبوومه نه‌وتییه‌کانی وه‌کو به‌نزین‌و گازوایل ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌کرایه‌وه.
نیعمەت ئیلاهی ڕوونیشیکردەوە: سەرەتا نەوت لە رێگەی تانکەر و دواتر لەسەر هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتەوە قسە دەکرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران تەئکیدی کردەوە تائێستا لەسەر ڕاکێشانی بۆری نەوت نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن.
ده‌نگۆی رێککه‌وتنی نێوان ئێران و هه‌رێم بۆ راکێشانی بۆری نه‌وت له‌کاتێکدایه، بۆری تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ تورکیا تائێستا چه‌ندینجار رووبه‌ڕووی کێشه بووه‌ته‌وه که به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت چه‌ند جارێک راگیراوه، درێژترین ماوه‌ش له‌مانگی رابردوودا بوو که به‌هۆیه‌وه هه‌رێم زیانێکی ماددی زۆری به‌رکه‌وت.
س.م