پێداگری لەسەر مانەوەی بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق هەروا لەسەر مانەوەی مەسعوود بارزانی لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە پێداگری دەکات .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کورد پرێس، جەعفەری ئیمنکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئیدیعای کرد پرسی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر کوردستانی ئێراق چارەسەر کراوە و ناوبراو هەتا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیەکەی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
جەعفەر ئیمنکی ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی هەروەها وتی : پارتی بە یووسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی خوجێیی دەرفەتی هاتن بۆ ئەربیل و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکەی نادات.
یووسف محەممەد سادق سەرۆکی پەرلەمامنی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان دوابەدوای ناکۆکی لەنێوان پارتی و گۆڕان لەبەر نەیارەتی لەسە درێژەی سەرۆکایەتییەکەی مەسعوود بارزانی بەسەر ئەم ناوچەیە، لەلایەن پارتییەوە لە پۆستەکەی لادرا .
خولی یاسایی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستان نۆزدەی ئووتی 2015 کۆتایی پێهاتووە.