شاندی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i223015-شاندی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_ئەمریکا_کۆبووەوە
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2016 15:27 Asia/Tehran
  • شاندی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و دوای نیوەڕۆش، لەگەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لە کۆبوونەوەکەدا، کە برێت ماکگۆرک، نێردەی تایبەتیی باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لەگەڵ ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراون.

هەر لەمبارەیەوە جۆن کێربی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکەی نێوان کێری و شاندی هەرێمی کوردستاندا، دۆسیە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ کراون. گوتیشی: “وەزیری دەرەوە، ڕێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لە هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شکاندنی داعش دەیگێڕێت”.