دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ داود ئۆغلو و ئه‌ردۆغان
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری به سه‌ردانێک گه‌یشته وڵاتی تورکیا و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و شاندێکی یاوه‌ری به سه‌ردانێک گه‌یشته وڵاتی تورکیا و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وای بڵاو کردووه‌ته‌وه که سەرلەبەیانیی یەکشەممە( 10 - 4 - 2016 ) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، بە سەردانێکی یەک ڕۆژە گەیشتنە شاری ئەستەمبۆڵی تورکیا و لەوێش بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمار و ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکاندا باس لە دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لەڕووی ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی ئازادکرنەوەی مووسڵ لە دەستی تیرۆر کراوە. هەروەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و پێکهاتەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدرال، خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.
هه‌ریه‌ک له سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان هەوڵ بدەن گرفتەکانی نێوان خۆیان بە دیالۆگ و لێکگەیشتن چارەسەر بکەن. سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکرنەوەی مووسڵیش بە پێویستیان زانی کە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، سوپای عێراق و پێشمەرگە و خەڵکی شارکە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بکەن.
ئاماژەیان بەوەش داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا هەیە و دەکرێت پتەوتر بکرێن و ئێستا ئەوان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن چۆن بتوانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی، هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا گرنگیی خۆیان هەیە و هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە باشترین پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا هەبێت.