چاوپێکەوتنی جێگری جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لاورۆڤ لە مۆسکۆ
نووسینگەی بەرهەم ساڵح جێگری یەکەمی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی دیداری ناوبراو لەگەڵ سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە موسکۆی کرد .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی نووسینگەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگری یەکەمی جەلال تاڵەبانی دا ڕاگەیەندراوە : دوکتور بەرهەم ساڵح لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی مانەوەی ڕووسیا لە ناوچە داوای پەرەی پێوەندی سیاسی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەوڵەتی ئێراقی کردووە.
ناوبراو پێداگری کرد : پێویستە ڕووسیا یارمەیتیەکی زۆرتر بخاتە بەردەستی سوپای ئێراق و هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی لە بارودۆخی هەنووکە دا .
وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی دەوری کوردەکان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، پەرەی ئەم پێوەندیانەی بە پێویست زانی .