عەمار حەکیم بە سەردانێک دەگاتە ههرێمی کوردستان
نیسان 12, 2016 13:15 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە سەردانێک دەگاتە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 12ـی نیسانی 2016، عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و کەسایەتییەکی باڵای شیعەکانی عێراق، گەیشتە شاری هەولێر.
چاوەڕوان دەکرێ عەمار حەکیم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، شەڕی دژی گرووپی ڕهشهکوژی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، وێڕای کابینە نوێیەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پشکی کورد تێیدا، تاوتووێ بکات.