عەمار حەکیم: کوردەکان هاوپشکی بنەڕەتیی دەوڵەتی عێراقن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i223963-عەمار_حەکیم_کوردەکان_هاوپشکی_بنەڕەتیی_دەوڵەتی_عێراقن
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کە ڕۆژی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد لە سلێمانی وتی کوردەکان هاوپشکی بنەڕەتی دەوڵەتی عێراقن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2016 13:01 Asia/Tehran
  • عەمار حەکیم: کوردەکان هاوپشکی بنەڕەتیی دەوڵەتی عێراقن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کە ڕۆژی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد لە سلێمانی وتی کوردەکان هاوپشکی بنەڕەتی دەوڵەتی عێراقن.

بە گوێرەی راپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، سەید عەمار حەکیم پاش چاوپێکەوتن بە کۆسرەت رەسول،ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە بەردەم پەیامنێران دا وتی: کوردەکان هاوپشکی بنەڕەتیی دەوڵەتی عێراقن.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسیە نوێیەکانی عێراقیش وەبیری هێنایەوە کە هەرچەشنە ستاندنەوەی متمانە لە کەسایەتییەکانی وڵات ناتوانێ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ عێراق بەدی بێنێ.

حەکیم ئامانج لە سەردانی خۆی بۆ سلێمانی لێک نزیککردنەوەی روانگەکان بۆ چارسەرکردنی قەیرانی سیاسیی عێراق زانی.

عەمار حەکیم بەر لەمەش سەردانی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق وتووێژی کرد.

وڵاتی عێراق ماوەیەکە لەسەر گۆڕینی کابینەی دەوڵەت و چاکسازی قەیرانی تێکەوتوە کەدوایین نمونەکەی ناڕەزایەتی و مان گرتنی ژمارێک لە نوێنەرانی پاڕڵمان بوو کە لە شەوی ڕابردوەوە تا ئەمڕۆ درێژەی هەبوو.

نوێنەرە ناڕازییەکان یەک لایەنە لە بابەت لاچوونی سەرۆکی هەر سێ دەسەڵاتەکەی عێراق و پێکهاتنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و تەکنۆکرات و کۆتایی هێنان بە سیستەمی پشک پشکێن بۆ دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان بڕیاریان داوە.

سەرۆکی پاڕڵمانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێ کردنی داخوازی نوێنەرە ناڕازییەکان ماوەیەک پێش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پێک هێنا لە پاڕڵمان.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پێشووی پاڕڵمان بڕیار بوو کۆبوونەوەی سبەی، پێنجشەممە بۆ بڕیار دان لەسەر کابینەی نوێی دەوڵەت بەڕێوە بچێ کە بە هۆی ناڕەزایەتی نوێنەرەکان و مانگرتنیان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆ بەڕێوەچووە.