کەم بوونەوەی بووجەی مانگانەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
جێگری سەرۆکی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: ئەو ناوچەیە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمایەسیی بووجەی مانگانەی خۆی پێویستی بە سەد ملوێن دولار یارمەتییە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز؛ قوباد تاڵەبانی؛جێگری سەرۆکی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوژی چوارشەمە وتی: هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی دەکات لە هەر جۆرە مەرجێک کە بۆ دانی بارەبوو بە مەبەستی قەرەبوو کردنەوەی کەمایەسیی بووجە دابنرێت.دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت بووەتە هۆی بەدی هاتنی کێشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق. کێشە ئابورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتاکانی ساڵی 2014 وە توند بووەتەوە . هەولێر لە بۆ سەربەخۆیی ئابوریی لە ئێراق ؛ دەستی داوەتە هەناردە کردنی نەوتی نەپاڤاوتە بە بێ ئیزنی دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە .
کەریم سنجاری ، سەرۆکی ئیدارەی ناوخۆیی ناوچەی کوردستانی ئێراقیش وتوویەتی بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی دارایی ، مووچەی سێ مانگی هێزی پێشمەرگەی نەداوەو هەر ئەو بابەتە بوەتە هۆی ئەوەی کە یەک لە سەدی ئەو هێزانە لە مەیدانی شەڕ بە دژی داعش هەڵبێن . سنجاری وتیشی: ئەگەر قەیرانی بوجە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق درێژەی هەبێت بە شیمانەی زۆرەوە ژۆماری هەڵاتووەکان لە شەڕی دژی داعش زیاد دەبێت چۆنکوو خەباتکاران بۆ وەدەس هێنانی داهات ناچارن بە دوای دۆزینەوەی کارێکی ترەوە بن .