نەیارەتی بارزانی لەگەڵ گۆڕانی سەرۆک هێزەکانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224458-نەیارەتی_بارزانی_لەگەڵ_گۆڕانی_سەرۆک_هێزەکانی_ئێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای دەرکردنی ڕێکارێک بۆ نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق، ئەوانی ڕاسپاردووە ، یەکڕیزی ویەکپارچەیی لەڕیزەکانی خۆیان پاراستووەو هۆکاری سەرهەڵدانی گرفت و کێشە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا نەبن و هەروەها نەیارەتی خۆیان لەگەڵ گۆڕانی سەرۆکانی هێزە سێیانییەکانی ئێراق ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2016 13:22 Asia/Tehran
  • نەیارەتی بارزانی لەگەڵ گۆڕانی سەرۆک هێزەکانی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای دەرکردنی ڕێکارێک بۆ نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق، ئەوانی ڕاسپاردووە ، یەکڕیزی ویەکپارچەیی لەڕیزەکانی خۆیان پاراستووەو هۆکاری سەرهەڵدانی گرفت و کێشە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا نەبن و هەروەها نەیارەتی خۆیان لەگەڵ گۆڕانی سەرۆکانی هێزە سێیانییەکانی ئێراق ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سکای پرێس بەگوێرەی ڕێکارێک کە لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوەو میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە، بارزانی ، پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی ئێراقی ڕاسپاردووە، یەکڕیزی لەڕیزەکانیاندا بپارێزن و بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرفتە ناوخۆییەکان، یەک هەڵوێست بگرنە بەر.

بارزانی هەروەها داوای لە کوردەکان کردووە، نەیارەتی بکەن لەگەڵ لەسەر دەسەڵات لابرانی هەر کەسایەتییەک لە پەرلەمان یان حکومەتی ئێراقداو هۆکارێک نەبن بۆ هاتنەدی بڕێک ئامانج یان سەرهەڵدانی هەندێ کێشەو گرفت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەس خراون و بەگێڕانەوە لە ڕاسپێریی و ڕێکارە دەرکراوەکەی بارزانی، ئەگەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە ئەنجومەنی وەزیراندا ئامادە بێ و لیستی بەربژارانی کابینەکەی بخاتە بەردەست دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، نوێنەرانی کورد دەبێ دەنگ بدەن بە لیستەکەی دیکە کە عەبادی پێشنیاری دەکات.

بارزانی هەروەها داوای لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق کرد، دەستتێوەردانی ئەو پرس و بابەتانە نەکەن کە لەناو پەرلەماندا ڕوو دەدەن و نەبنە لایەنێکی داخرانی چالاکی پەرلەمان.