ڕۆحانی : دەستەڵاتی ئێران دژی دڕاوسێ ووڵاتانی ئیسلامی نییە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، گوتی : دەستەڵاتی ئێران دژی دڕاوسێکانی و وڵاتانی جیهانی ئیسلام نییە .
"حەسەن رۆحانی " ، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئەرتەش، گوتیشی : ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوێرەی فەرمان و وەسییەتی ئیمام خۆمەینی (رە) و بە گوێرەی تەگبیری فەرماندەری مەزنی گشتی هێزەکان ، ئەرتەشی ئیسلام ، ئەرتەشی نزامی ئیسلامیی و ئەرتەشی گشتی گەلی ئێرانە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەڕاشکاوی : گەلی ئێران ئەمرۆ بە ئەرتەشێکی بە توانا ، بە دەستەڵات ، بە خولیاکانی دینی و ئیسلامی و ئەرتەشێک کە لە بیری قازانجی نیشتمانیی وڵاتە ، شانازی دەکات کە لە سنوورەکانیی جۆگرافیایی ، سیاسی و فەرهەنگی ئێران و لە ئیمان و ئایینی خەڵک بە باشی ئاگاداری دەکات . سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران ، ووتی : ئەگەر ئەمرۆ دەبینن کە دەستەڵاتەکانی ئیستکباری و بەکڕێگیراوانی لە ناوچە ناتوانن چاوی تەماح ببرنە ئێران ، لەبەر هەبوونی هێزە چەکدارەکانی بەدەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . سەرۆکی هێزی بەڕێوە بەرایەتی ئێران ، بە ڕاشکاوی ووتی : دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مانای پێشپێگرتنی چالاکە بەڵام بەرامبەر هەرەشە ،هەرەشە دەکات و بەرامبەر دەستدرێژی ، دەستی ،دەستدرێژکاران دەبرێت .
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیکرد : پیلان گێران بزانن دەستەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەڤانی لە ئێرانی ئیسلامییە . ئەمرۆ یەکشەممە ١٧ ئاپریل ، ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . ڕژەی هاوبەشی یەکەکانی نموونەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارێک لە فەرماندەرانی پایەبەرزی هێزە چەکدارەکان لە وان ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ، ئەرتەش ، سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ، هێزی ئینتزامی ، وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوی بەسیجی مۆستەزعەفین بەڕێوە چووە .