کوردەکان خوازیاری گۆڕینی دەوڵەت و لەسەرکار لاچوونەکان لە ئێراق نین .
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224626-کوردەکان_خوازیاری_گۆڕینی_دەوڵەت_و_لەسەرکار_لاچوونەکان_لە_ئێراق_نین_.
ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی ئ ێراق لە کاردانەوە بە بارگرژیەکانی سیاسی ئەم دواییە لە بەغدا - ڕایگەیاند : کوردەکان ڕازی بە گوڕینی شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەوڵەتی ئێراق نین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2016 13:09 Asia/Tehran
  • کوردەکان  خوازیاری  گۆڕینی  دەوڵەت و  لەسەرکار لاچوونەکان  لە  ئێراق  نین .

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی ئ ێراق لە کاردانەوە بە بارگرژیەکانی سیاسی ئەم دواییە لە بەغدا - ڕایگەیاند : کوردەکان ڕازی بە گوڕینی شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەوڵەتی ئێراق نین .

خەسرەو گوڕان سەرۆکی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق بە دەربینی نیگەرانی لە مانگرتنی ئەم دوایەی گروپێک لە نێونەرانی پەرلەمان و هەوڵی ئەو نوێنەرانە بۆ لەسەرکار لابردنی هێزی سێیانە وتی بەم حاڵەشەوە هەموو فراکسیونە کوردیەکان لەو بارەوە ها.بیروڕان کە نابێ وە. گۆڕانکاریانە ئەنجام بدرێت . ئەو نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی ئێراق وتیشی ئێمە لە هیچ دانیشتنێک بەو مەبەستە بەشداری ناکەین و ئەگەر دانیشتنی پەرلەمانیش بەو مەبەستە بگانە ڕادەی پێویستی یاسایی خوی ئێمە بە ئامادە بوون لە پەرلەمان دەنگی نەرێنی پێی ئەدەین . دانیشتنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێراق بۆ لێکدانەوەی شیاوەتی بەربژێرە نوێیەکانی حەیەر عیبادی سەروک وەزیران کە ب ە مەبەستی ئەنجامی چاکسازی لە دەوڵەت پێشکەشی پەرلەمان کراوە بووە هۆی بارگرژی و کێشەی زۆر .