فوئاد مەعسوم پەیوەندی بە بارزانییەوە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224662-فوئاد_مەعسوم_پەیوەندی_بە_بارزانییەوە_دەکات
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرکردایەتیی بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە و پەیوەنیش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2016 15:16 Asia/Tehran
  • 
فوئاد مەعسوم پەیوەندی بە بارزانییەوە دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرکردایەتیی بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە و پەیوەنیش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، بۆ ئەوەی ڕەوشەکە لەوە خراپتر نەبێت، ئەمڕۆ یەکشەممە (17\4\2016)، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ بەشێک لە سەرکردایەتیی هێزە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە. لەمبارەیەشەوە، نەوزاد ڕەسوڵ، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەرۆک کۆماری عێراق لە هەوڵ دایە بۆ ئەوەی بەشێک لە سەرۆکی حزبەکان ببینێت کە پێشبینی دەکرێت عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیشیان لە نێو دابێت، دواتریش سەرۆکی هەندێک لە حزبەکانی دیکە دەبینێت”.

نەوزاد ڕەسوڵ ئەوەشی ئاشکرا کرد: "فوئاد مەعسوم پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ بارزانیدا هەیە، لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش بە هەمان شێوە، چونکە دۆخی عێراق ئەوە دەخوازێت کە ناو ماڵی کورد یەک بێت".